پەیمانگای باڵای هونەر لە ڕۆژئاوا کرایەوە
پەیمانگای باڵای هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کار لەسەر پەرەپێدانی لێهاتوویی و هونەری گەنجانی ناوچەکە دەکات و لە هەمان کاتدا وەک ئامرازێک بۆ پاراستنی کولتوور و زمان سەیر دەکرێت.
قامیشلۆ
لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژئاوا، گۆڕانکاری ڕیشەیی لە ژیانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا. پەیمانگای باڵای هونەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ڕۆژئاوای کوردستان کرایەوە، کاندیدە بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە شوێنە پێشەنگەکانی ئەم گۆڕانکارییە، کردنەوەی پەیمانگاکە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ ژیانی کولتووری و هونەری ناوچەکە سەیر دەکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانی گەنجان دەدات و وەک دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی پێناسە دەکرێت.
"شۆڕش گۆڕانکاری لە هەموو ڕوویەکەوە هێنایە ئاراوە"
سەبارەت بە گرنگی کردنەوەی پەیمانگاکە، سیهام داود، هاوسەرۆکی پەیمانگای هونەری باڵا، وتی: دوای پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ پەرەپێدانی هونەری گەنجان، کار لەسەر دروستکردن و کردنەوەی پەیمانگاکە دەکرا، لە ٥ مانگ پێش لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پەیمانگاکە لە ١٧ی تشرینی یەکەم ئەنجامدرا. پەیمانگاکەدا پێویستە کولتوور و زمانی شۆڕشی ڕۆژاڤا بێت و بەها و دیدگاکانی دەرببڕێت. هەروەها بۆ ئەوەی ستافی هونەری و ڕۆشنبیری بنیاد بنێیت، پێویستە پشت بە بناغەکانی زانستی ئەکادیمی ببەسترێت، بۆیە ئەم شۆڕشە گۆڕانکاری لە هەموو ڕوویەکەوە هێنایە ئاراوە.
"٣ بەشی سەرەکی پەیمانگاکە هەیە"
سیهام داود لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بواری ڕۆشنبیری و هونەر یەکێکە لە بوارە گرنگەکانی شۆڕش و ڕێگای بۆ گەشەسەندنی ڕۆشنبیری لە ناوچەکەدا کردۆتەوە، هەر بۆیەش لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تا ساڵی ڕابردوو بەرهەمی ڕۆشنبیری گەورە و سەرکەوتوو لە ڕۆژی ئەمڕۆ ماندا دەبینین، وەک سەرەتایەک ٣ بەشی سەرەکی پەیمانگاکە "مۆسیقا و شانۆ و سینەما" هەیە، هەروەها هەوڵدەدەین شوێنێک بۆ هەموو جۆرە هونەرێک لە پەیمانگاکە بدۆزینەوە. زمانی پەیمانگاکە کوردییە، ماوەی خوێندن لێرەش ٣ ساڵە و پراکتیکی و تیۆرییە، تا ئێستا ٦٠ قوتابی ناویان تۆمار کردووە، لە سەرەتاوە پێشبڕکێیەک بە بەشداربووان دەکەین و بە پشتبەستن بە ئاستی فێربوونیان لە پەیمانگاکەدا پەسەند دەکرێن. تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوامین لە پێشوازیکردن لە خوێندکاران.
"پەیمانگاکە فرەچەشنی کولتوورەکانی ناوچەکە نیشان دەدات"
سیهام داود دووپاتی کردەوە کە فێربوونی زمانی کوردی لە ناوچەکەدا بەربەست نییە بۆ پەیوەستبوون بە کیانەکانی دیکە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: ئەوەی لە پەیمانگاکەدا فێردەکرێت لەسەر بنەمای کولتووری نەتەوەیەکی دیموکراتیک، ڕێزگرتنە لە هەموو کیانەکان بۆ ئەوەی ببێتە یەکێتییەکی فرە ڕەنگی، دەرگای پەیمانگاکە بە هەموو بەشەکانییەوە لەبەردەم خەڵکی کوردستان کراوەتەوە.، بێگومان پەروەردەی ئەکادیمی لە داهاتووی قوتابیان و ڕاستی هونەر لە ناوچەکەدا سەرکەوتووترە ، بەڵام ناڵێین بەهرەمەندبوونی کەسەکان ڕۆڵی خۆی ناگێڕێت، چونکە ئەوەیە کە کەسایەتی هونەرمەند بنیات دەنێت، هەروەها پەروەردەی ئەکادیمی پەرە بە کەسایەتی هونەریش دەدات. کاتێک ئەو کەسایەتیانە بنیات دەنێین، دەتوانین لە ڕێگەی هونەرەوە کەلتووری ناوچەکە بڵاو بکەینەوە و لە ڕێگای هوونەرەوو ڕەنگەکەی نیشان بدەینم، هەموومان ڕۆڵی هونەرمەندان لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەکاندا دەناسین. سەرەڕای هەموو پشتگوێخستن و هێرشە بەردەوامەکان، گەلی کورد بە هونەر و کولتوور و بەرخۆدان ناسنامە و مێژوو و زمانی خۆی پاراستووە. هەر بۆیە دەبینین هونەر زۆر گرنگە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش".
"بە ئامانجەکانم دەگەم و تواناکانم پێشدەخەم"
هیبا یوسف، کە ناوی خۆی لە بەشی سینەما تۆمار کردووە، دەڵێت: کردنەوەی پەیمانگایەک بە زمانی کوردی لە ناوچەکەمان بۆ ئێمە خەونێک بوو، هەر لە بچووکییەوە زۆرم سینەما و نواندنم خۆشویستووە ، هەوڵدەدەم لەم بوارەدا پەرە بە خۆم بدەم، ئەم پەیمانگا دەرفەتێک بوو بۆ من و زۆرێک لە خەڵکی ناوچەکە، هەمیشە بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵگەکەم کاربکەم".
"هەرچەندە کۆچبەرم، بەڵام دەستبەرداری لێهاتووییەکانم نەبووم"
ڕۆشن محەمەد، کە خەڵکی شاری داگیرکراوی سەرێکانییە، هەستی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: "هەمیشە خەونی من بوو کە پەیمانگایەک هونەرلە ناوچەکەمان بکرێتەوە، بەر لە شۆڕشی ڕۆژئاوا بە هۆی پشتگوێ لە لایەن حکومەتی شام پەیمانگای هوونەر نەبوو، من پەیوەندیم بە پەیمانگاکەوە کردووە و ناوی خۆمم لە بەشی مۆسیقا تۆمار کردووە بۆ ئەوەی خۆم پێشبخەم. پێویستە خێزانەکان پاڵپشتی بەهرەی منداڵەکانیان بکەن و گرنگی ئەمە بزانن، هەرچەندە کۆچبەرم و خاکەکەم داگیرکراوە، بەڵام دەستبەرداری لێهاتووییەکانم نەبووم و کار لەسەر پەرەپێدانیان دەکەم".