فیلمی ژن بووە براوەی ٤ خەڵات
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سریلانکا لە هیندستان، فیلمی ژن، کە له ده‌رهێنانی ژیوار محەمەد و له نواندنی ئه‌كته‌ری كچ زریان حەكیمە، توانی چوار خەڵات بەدەستبهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
فیلمی "ژن" لە دەرهێنانی ژیوار محەمەد و له نواندنی ئه‌كته‌ری كچ زریان حەكیم، بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سریلانکا- Srilanka International Film Festivalی لە وڵاتی هیندستان کرد و توانی چوار خەڵات بەدەستبهێنێت.
ئەو خەڵاتانەی کە فیلمەکە توانی بەدەستی بهێنێت، بریتین لە خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر و خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچن، هەروەها خەڵاتی باشترین چیرۆکیشی پێبەخشرا.
زریان حەكیم وه‌ك ئه‌كته‌ری كچ به‌شداری فیلمەکە بوو و وتی: فیلمه‌كه باس له سه‌ختی ژیانی ژنانی كورد ده‌كات، كه چۆن به‌ره‌نگاری ئاڵنگاریه‌كانی ڕۆژگار ده‌بنه‌وه و چیرۆكی فیلمه‌كه‌ش باس له ژنێك ده‌كات، كه به‌ده‌م جگه‌ره كێشانه‌وه سه‌یری وێنه‌كانی ڕابردووی ده‌كات و رابردوویه‌كی پڕ ئازار و ناخۆشی، ڕه‌نج و زه‌حمه‌تكێشانی هەبووە و توانیویەتی خێزانەکەی بەڕێوەببات، له ئێستاشدا له چوارچێوه‌ی دیوارێكدا به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه.
زریان حەکیم وتیشی: ئه‌م فیلمه به توانای چه‌ند گه‌نجێكی ناوخۆی هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌م هاتووە، به‌ڵام توانیان ببنه براوه‌ی چوار خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی.