هونەرمەندێک لە ڕێگەی تابلۆکانیەوە ئەزموونی ژیانی تۆمار دەکات

پێشانگای ژمارە ١٧٤ یەکەم پێشانگەی تاکەکەسی هونەرمەند فاتیمە باقرییە دوای بەشداریکردنی لە چەندین پێشانگای گروپ.

شەبنەم تەوەکولی

 

مەشهەد- هەر تاکێک هەوڵدەدات ئامانجێک بەدەست بهێنێت کە لە خەیاڵی خۆیدا کێشاویەتی و لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکەیدا ڕووبەڕووی هەندێک بەربەست دەبێتەوە، هەندێکیان دەتوانن بەسەریاندا زاڵ بن و بەردەوام بن لە بەدیهێنانیان، بەڵام هەندێکی دیکە شکست دەهێنن.

 

فاتیمە باقری، خەڵکی مەشهەد لە ئێران، کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە وێنەکێشان و بڕوانامەی ماستەر لە وێنەکێشان لە زانکۆی تاران، وتی: لە سێ پێشانگای کۆمەڵەدا بەشداریم کردووە،  یەکەم پێشانگام لە ساڵی ٢٠١٤ بوو بە ناونیشانی ئاوێنە، تابلۆکانم بە دیزاینی ژینگەیی وێنەکێشا، بەڵام لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بۆیە یەکەم پێشانگەی تاکەکەسیم بە ژمارە ١٧٤ کردەوە.

 

وتیشی: چەند ساڵێک لەمەوبەر کارم لەسەر بابەتی جیاواز دەکرد، بەڵام ئێستا کارەکانم یەکگرتووترن و دابەشکراون بۆ دوو بەش، بەشی یەکەمیان دیزاینەکانمە کە زیاتر دەیکەم لە کاتی گەشتکردن بۆ زۆر شوێن حەزدەکەم تابلۆی هەموو ئەو شوێنانە بکێشم کە دەیانبینم، بەشی دووەم کارە گەورەکانی وەک ئەمەی کە نمایشم کردووە، حەزدەکەم ئەو کەسەی کارەکانم دەبینێت هەست بە ئاشنابوون بکات، بوونی پشیلە لە کارەکانمدا هەستێکی خۆشم پێدەبەخشێت و چیرۆک گێڕانەوەیان زیاد دەکات.

 

 ئاماژە بەوە دەکات کە ژمارە ١٧٤ی وەک ناونیشانی پێشانگاکەی هەڵبژاردووە چونکە تابلۆی ئەو خانووەی تێیدا دەژی هەمان ژمارەیە.

 

"خێزانەکەم سەرەتا ناڕازایی بوون"

فاتیمە باقری وتیشی: خێزانەکەم سەرەتا ئەوەیان قبوڵ نەکرد کە من وێنە دەکێشم، بۆیە ناچاربووم بیرکاری بخوێنم، بەڵام لە پێش زانکۆدا بڕوانامەکەم گۆڕی و هونەرم خوێند، لە هەمان کاتدا کاتێک تاقیکردنەوەی چوونەژوورەوەم ئەنجامدا، خێزانەکەم بۆیان دەرکەوت کە بەشەکەم گۆڕیوە باوکم زۆر هەستیاربوو سەبارەت بە هەڵبژاردنی زانکۆ، نپێی وتم کە کەش و هەوای زانکۆی هونەر لە تاران بۆ کچان باش نییە، لەبەر ئەوە نەچوومە زانکۆی هونەر لە تاران و ناچار بووم زانکۆی زەهرا لە تاران هەڵبژێرم، دوای هەوڵێکی زۆر لەلایەن خۆم و خێزانەکەمەوە، قایلم کردن بچمە زانکۆ.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، لە ساڵی ١٩٩٨ بەشداری لە پێشانگایەک کردووە کە لە شاری ئیلام بەڕێوەچوو، بۆ گرووپەکانی خوار تەمەنی ٢٥ ساڵان بوو، وتی: وێنەی تایبەتی خۆمم هەڵبژارد بۆ پیشاندان و لە کۆتا ڕۆژی پێشانگاکەدا و کاتێک تابلۆکەمم تێدا پێشکەش کرد، لە وەزارەتی ڕێنماییەوە هاتبوون و لێیان پرسیم بۆچی خۆت بەو شێوەیە وێنا کرد، بۆچی حیجاب لەبەر ناکەیت و ئەم کارە قبوڵ ناکرێت، دوای ئەوەی لەلایەن سەرپەرشتیارانەوە هەڵبژێردرا، بەڵام بەهۆی وەزارەتی ڕێنماییەوە، پیشان نەدرا، زۆر جار زۆربەی کات لە پێشانگاکانی شاری مەشهەد دەستوەردان لە هەڵبژاردنی تابلۆکان دەکەن.