هونەر؛ خاوەن شوێنپێی ژنانە
یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی نیگارکێش ڕوناک سنەوبەری لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو وتی: هەرگیز پەشیمان نیم کە ژیانم بۆ نیگارکێشان تەرخان کردووە.
سۆنیا مورادی
سنە- هونەر لە ژن دانابڕدرێت، ژن تێکەڵ بە جوانییە و ئەم جوانییە لە هونەردا دەردەکەوێت، هەموو تابلۆ و هۆنراوەو چیرۆک و هتد، ئەگەر بەرهەمی ژنیش نەبن، بەڵام شوێنەواری ژنێکیان تێدا دەدۆزرێتەوە، ژنێک کە هۆکاری دروستکردنی ئەو بەرهەمە بووە، یەکەمین پێشانگای تاکەکەسی تابلۆی ڕوناک سنەوبەری لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ٣ تا ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو.
ڕوناک سنەوبەری، نیگارکێشێکی خەڵکی شاری سنەیە، وتی: من لە ساڵی١٩٧٩ لەدایک بووم، لە ساڵی٢٠٠٠، چوومە ناو زانکۆی زانستە پزیشکییەکان لە شاری سنە و دەستم بە خوێندن کرد لە بواری تەندروستی گشتی بە گرنگیدان بە خێزان، دوای تەواوکردنی خوێندن لە بوارەکەمدا دەستم بە کارکردن نەکرد، بەڵام بەهۆی حەز و ئارەزووی نیگارکێشانەوە دەستم بەم بوارە کرد و لە ساڵی٢٠١٠ەوە دەستم بە فێربوون لای زوهرە مۆعازی، یەکێک لە نیگارکێشە دیارەکانی شاری سنە کرد و تا ئێستاش بەردەوامم لە نیگارکێشان.
شێوازی هونەری ئەم نیگارکێشە ڕیالیزم و دیکۆراتیڤە، سەبارەت بەم بابەتە وتی: شێوازی کارکردن سەرەتا بە دیزاینی بنەڕەتی بووە و دواتر بە قەڵەمی ڕەش و خەڵوز و پاستێلی گچکە و ڕەنگ و بۆیەی زەیتی، ئێستاش کاری دیکۆراتی دەکات و نزیکەی ساڵێکە سەرقاڵی شێوازی کاری دیکۆراتیڤم، ئەم شیوازە جیاوازە لەگەڵ شێوازی پێشووم کەڕیالیزمە، شێوازی ڕیالیزم وێنەکان، دیمەن و بوونەوەرەکان وەک خۆیان وێنا دەکات، ڕیالیزم بە واتای ڕاستی دێت، وەک ژنێک ئامۆژگاری ژنان دەکەم ئەگەر بەهەر هۆکارێک کاریان نەبێتیان پەروەردەیەکی زۆریان نەبێت، ئەوا لە مامۆستایەکەوە فێری نیگارکێشان ببن، کە هەم کارگێڕییە، هەمیش گرنگترین شت ئەوەیە نیگارکێشانیان هەر هۆکارێکی تر هونەر بۆ ژن وەبەرهێنانێکە؛ وەبەرهێنانێک بۆ ڕۆژانی تەنیایی و حەسرەت و دەربازبوون لە خەمی ژیان و هەروەها بۆ ئەوانەی دامەزراون، وەبەرهێنانێک بۆ ڕۆژانی خانەنشینی کە دەتوانن پەنای بۆ ببەن.
وتیشی: هەرگیز پەشیمان نیم کە ژیانم بۆ نیگارکێشان تەرخان کردووە، جگە لەوەش هەندێک جار بە ئەنجامدانی پێشانگە و پێشوازیکردن لە بەرهەمەکان وزە بەدەست دەهێنم.
لەم چەند ساڵەی کە کارم کردووە، دوو سێ جار بەشداریم لە پێشانگای گروپی کرد کە لە ناوەندەکانی سنە و تاران بەڕێوە دەچن، بەڵام ئەمجارەیان لەبەر ئەوەی ژمارەی بەرهەمەکان بەشی پێشانگایەکی تاکەکەسی بوو و لەبەر ئەوەی لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکان خوێندوومە، ئەم بیرۆکەیە هاتە مێشکم بۆ ئەوەی لە زانکۆکەمدا پێشانگایەک ڕێکبخەم، بەڵام من خۆمم بۆ قبوڵ نەکردنی ئەم بیرۆکەیەم ئامادە کردبوو ، لەکاتێکدا پێشوازی لێکرا، توانیم ئەم پێشانگایە لە مۆزەخانەی خوێندکارانی فاکەڵتەکە ئەنجام بدەم، کە لەلایەن پرۆفیسۆر و ستاف و خوێندکارانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.
ڕوناک دەیەوێت ژنان سنوورەکان تێبپەڕێنن و هەمیشە کات بۆ خۆیان تەرخان بکەن و وەک ژنێک دەزانێت لە هەر بارودۆخێکدا پچڕان بۆ ژنان هەیە، بەڵام دەیەوێت لەسەر بیروباوەڕ و ئارەزووەکانیان پتەو بوەستن و شکست قبوڵ نەکەن.