هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستیپێکرد

هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک دەستیپێکرد بە بەشداریی ٩٤ فیلم کە بەرهەمی ٣٠ وڵاتی جیاوازن، هەروەها ٤٥ فیلمی کوردی تیایدا بەشدارە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی تشرینی دووەم، هەشتەمین فێستیڤاڵی سینەمایی کورتە فیلمی دهۆک لە شاری دهۆک دەستیپێکرد، لە فێستیڤاڵەکەدا ٩٤ فیلم، کە ٤٨یان بیانیە و لە بەرهەمی ٣٠ ولاتی جیاوازن، ٤٥ فیلمیش کوردین.

 

زیاتر لە ٢٠٠ فیلمی کوردی بۆ فێستیڤاڵەکە نێردراون، لەڕێگەی لیژنەوە ٤٥ فیلمیان هەڵبژێردراون بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.

 

فێستیڤاڵەکە سەرنجی خستووەتە سەر سینەمای ئەفغانی کە بە هەشت فیلم بەشدارن، هەروەها گرنگی بە پرسی ژینگە دراوە کە یەکێکە لە پرسە گرنگەکانی جیهان لە ئێستادا، لە یەکەم ڕۆژی نمایشکردندا تەوەری تایبەت بە سینەما سازکرا.

 

ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ نمایشکردنی فیلمەکان لە هەردوو سکرینی سینەماکسی دهۆک مۆڵ و هۆڵی کۆنفرانسی زانکۆ دەست بە نمایشکردنەکان کراوە.

 

فیلمی "ئەزموون" یەکەم فیلمی نمایشکراوبوو لە فێستیڤاڵەکەدا، ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٣:٠٠ فیلمەکانی فیلمی "یار" لە دەرهێنانی ئارام حەسەن، فیلمی "کاک ئیراج" لە دەرهێنانی جەمشید فەروەندی فەرد، فیلمی " The Great istanbul depression" لە دەرهێنانی زەینەب دیلان، نمایشدەکرێت.

 

فیلمی The Great istanbul depression، لە دەرهێنانی دەر‌هێنەری ژن. زەینەب دیلان، باسێکە لە ژیانی دوو ژنی گەنج دەکات کە پاش تەواوکردنی خوێندن، ئەو سەختییانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بۆ پەیداکردنی کار و بژێوی ژیانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و بەردەوامبوونیان لە ژیان.

 

ت.پ