هەڵەبجە، یادی شەوی یەڵدا بە گۆرانی و میوزیک کرایەوە
شەوی ٢٠/٢١ی کانونی یەکەم، درێژترین شەوی ساڵە و بە "شەوی یەڵدا ناسراوە، لەو شەوەدا گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت کورد و فارس یادی ئەو شەوە بە دانانی چەرەسات و گۆرانی و میوزیک دەکەنەوە.
هەڵەبجە
دوێنێ شەو لە شاری هەڵەبجە، فێرگەی میوزیکی شنروێ بە هاوکاری پەیمانگای گۆتەی ئەڵمانی شەوە ئاهەنگێکی گۆرانی و میوزیکیان ساز کرد، تیپی کەلەپور و هونەری میللی سلێمانی بە چەندین نمایشی هەڵپەڕکێ و ئامادەبوونی چەندین گۆرانی شەوەکەیان بۆ ئامادەبووان ڕازاندەوە.
نیان محمد، لە شارەزوورەوە بەشداری ئاهەنگی شەوی یەڵدای کرد و باسی لەوەکرد کە یەڵدا بە درێژترین شەوی ساڵ دادەنرێت و خزم و کەسوکار کۆدەبنەوە، بە گێڕانەوەی بەسەرهاتی خۆش و خواردن و خواردەمەنی جۆراوجۆر شەوەکە بە ڕێدەکەن.
یهڵدا، وشهیهكی سریانییه و به مانای لهدایكبوون دێت و دهگوترێت له شهوهدا خۆر له دایك دهبێتەوە، ئهمهش لهوهوه سهرچاوه دهگرێت كه تا شهوی یهڵدا ماوهی رۆژ كورتتر و ماوهی شهو درێژتر دەبێت، لەدوای ئەو شەوەوە پێچەوانە دەبێتەوە و ڕۆژ بەرەو درێژی دەچێت.
شهوی یهڵدا به شهوی چلهش ناسراوه، کە یەکەم ڕۆژی زستان دەستپێدەکات و دوای ٤٠ ڕۆژ کۆتایی بە شەوی چلەی گەورە دێت و لە ١٠ی کانوونی دووەم کۆتای دێت، شەوی چلەی بچوک دەستپێدەکات و تا نەورۆز، ٢١ی ئادار بەردەوام دەبێت.
چالاکی شەوە ئاهەنگی فێرگەی میوزیکی شنروێ و پەیمانگای گۆتە تا درەنگانێکی شەو بە گۆرانی و میوزیک بەردەوامی هەبوو.
ت.پ