هەڵەبجە، ساڵیادی کۆچی دوایی دانیاڵ میتران بەرز ڕاگیرا

له شاری هەڵەبجە ساڵیادی کۆچی دوایی دانیاڵ میتراندا کە ناسراوە بە "دایکی کورد" کرایەوە و مارشی نیشتمانی فەرەنسی و مارشی ئەی ڕەقیبی کوردستان لێدرا، هاوکات پێشەنگایەکی شێوەکاریش کرایەوە.

هەڵەبجە

 

دانیال میتران، ئاشتیخوازی فەرەنسی و ناسراو بە "دایکی کورد" لە ساڵی ٢٠١١دا کۆچی دواییکردووە، یەکێک بووە لە ژنە دڵسۆز و ئاشتیخوازەکان کە دۆزی کوردی بە جیهان ناساند و ڕۆڵی هەبوو لە کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆی پەدەکە و یەنەکە، وەک وەفایەک بۆ ئەو ژنە، ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە تاجەگوڵینە لەسەر پەیکەری دانیاڵ میتران دانرا و مارشی نیشتمانی فەرەنسی و ئەی ڕەقیبی کوردستان لێدرا.

 

هاوکات پێشانگایەکی شێوەکاری لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە بۆ ٤٠ شێوەکاری هەڵەبجە کرایەوە کە تێیدا گوزارشت لە تواناکانی ژنان کرا.

 

نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە، بۆ ئاژانسی نوژنها دوا و وتی: بە ئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین کە یادی ژنێکی لیهاتوو بکەینەوە، چونکە تاکە ژن بوو لە دوای دروستبوونی حکومەتی کوردیەوە سەردانی هەڵەبجەی کرد و هاوخەمی خۆی بۆ ئەم شارە دەربڕیوە، کاری زۆر کردووە  بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەم شارە.

 

دانیاڵ میتران ساڵی ٢٠١١ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا ساڵیدا کۆچی دواییکردووە، له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نییەوه به‌شێک بوو له به‌رخۆدانی گه‌لی فه‌ره‌نسا، دۆستی هه‌موو گه‌له به‌شخوراوه‌کانی دونیابووە، له نێویانیشیدا گه‌لی کورد، دوا سەردانی "دایکی کورد" بۆ هەرێمی کوردستان، میوانییەکی بوو لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

 

ت.پ