هەڵەبجە، لە ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵاندا چالاکییەکی هونەری ڕێکخرا
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی مافەکانی منداڵانەوە، گروپی پەپوولەکانی هەورامان ئاهەنگێکی میوزیک و گۆرانییان بۆ منداڵان ڕێکخست.
هەڵەبجە
ئێوارەی دوێنێ گروپی پەپوولەکانی هەورامان بە هاوکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی ئەمریکی لە ئەریزۆنا، ئاهەنگێکی گۆرانی، میوزیک، شیعر و چیرۆکیان ڕێکخست.
لە ئاهەنگەکەدا دیاری و شیرینی بەسەر منداڵاندا دابەشکران.
شنە عەبدوڵا، ڕێکخەری چالاکیەکە، بۆ نوژنها دوا و وتی: گروپی پەپولەکانی هەوارامان مەبەستیانە منداڵانی ناوچەی خورماڵ پێبگەیەنن، هەرچەندە هەوڵدەدەن بەڵام هیچ ڕێکخراو و لایەنێکی پەیوەندیداری حکومی بەدەم منداڵانی ناوچەکەوە نایەن.
شنە داوا دەکات هاوکاری منداڵان بکرێت و پەرە بە تواناکانیان بدرێت، "ئێمە خۆبەخشانە کار دەکەین و توانیومانە بزە بخەینە سەر لێوی منداڵان".
ت.پ