ڕانیە، دانانی ستاندنی کتێب بۆ ئاشناکردنی هاوڵاتیان بە بیری ئازاد

کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی  ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری ڕانیە ستاندنی کتێبیان دانا و کتێبەکانی ساکینە جانسز، ژنۆلۆژی، گۆڤاری تروسکە و چەندین کتێبی دیکەیان نمایشکرد.

ڕاپەڕین

 

ئێوارەی دوێنێ کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی  ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ناوبازاڕی شاری ڕانیە لە دەڤەری ڕاپەڕین ستاندی کتێبیان دانا و کتێبەکانی ساکینە جانسز، ژنۆلۆژی، گۆڤاری تروسکە و چەندین کتێبی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان نمایشکرد.

 

ئامانجی چالاکییەکە زیاتر ئاشناکردنی هاوڵاتیانە بە کتێب و خوێندنەوەی ئەو کتێبانەی هزر و هۆشی ئازادی دەجوڵێنن، هەروەها هاوڵاتیان واژۆیان لەسەر لیستی دەرکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان کرد لە ڕیزی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان، کە لە کوردستان و ئەوروپادا بەڕێوەدەچێت.

 

جێی ئاماژەیە کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان و ڕێکخراوی  ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە ماوەی ڕابردوودا لە شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، ستاندنی کتێبیان داناوە و زۆرترین کتێبیان فرۆشتووە.