گۆڕی ژنە هونه‌رمه‌ندێكی ناودار وێرانكراوە

گۆڕی ژنە هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسر وێرانكراوەو دەنگۆی ئەوە هەیە به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامێكی نزیك باڵه‌خانه‌ی‌ نوێی مۆزه‌خانه‌ی وڵاتەکەوە بێت.

گۆڕی ژنە هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری میسر وێرانكراوە و دەنگۆی ئەوە هەیە به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامێكی نزیك باڵه‌خانه‌ی‌ نوێی مۆزه‌خانه‌ی وڵاتەکەوە بێت.

ناوەندی هەواڵ 

 

پێگه‌ی‌" الجمهوری" حكومه‌تی میسر وێنه‌ی‌ گۆڕی ژنە‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری رجا جەداوی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ وێرانكراوه‌،هەرچەندە نازانرێت ئەو کەسانە کێن ئەو کارەیان کردوە، بەڵام دەوترێت  وێرانکردنەکە به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی‌ شه‌قامێكە لە نزیك باڵه‌خانه‌ی‌ نوێی مۆزه‌خانه‌ی‌ میسر.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگاری میسره‌وه‌ ڕه‌تیكردۆته‌وه‌ كه‌ گۆڕی ئه‌م خانمه‌ وێرانكاربێت به‌هۆی نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و فراوانكردنی شه‌قامی نزیك مۆزه‌خانه‌ نوێكه‌ی‌ میسر كه‌ نزیك گۆڕی ئه‌م خانمه‌یه‌.



ئەوە لە کاتێکدایە، دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردوو یادی یه‌ك ساڵه‌ی‌ كۆچی دوایی رجا جەداوی ژنە هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر بوو كه‌ ساڵی ٢٠٢٠ دوای توشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.

 

.