ڕێگریکردن لە ژن کوشتن بە ئەنجامدانی چالاکییەکی هونەری

چالاکیەکی هونەری لە شاری سلێمانی دژی ژن کوشتن لە لایەن زەهرا دۆغانەوە پێشکەشکرا

ناوەندی هەواڵەکان

 

لە کارگەی جگەرەکەی شاری سلێمانی بە سەرپەرشتی ژنۆلۆژی چالاکییەکی هونەری بۆ رۆژنامەنووس و هونەرمەندی دیاری باکوری کوردستان زەهرا دۆغان ڕێکخست، دژی ژن کوشتن و بنپێ خستنی مافەکانیان، تابلۆ و نمایشی شانۆی بەشێک بوون لە چالاکیەکە.

زەهرا دۆغان هونەرمەندێکی دیاری باکوری کوردستانە، چالاکیەکەی بریتی بوو لە کێشانی تابلۆیەک لە ژێر ناونیشانی (شیوەنی خاک) لە بەردەم داتاشۆیەکدا کە تیایدا گۆڕستانی ژنانی بێناسنامەی نیشان دەدا، کە گۆڕی بێ ناوی ئەو ژنانەن لە لایەن پیاوان و کۆمەڵگەی دواکەوتووەوە کوژراون و گۆڕەکانیان بێ ناونیشانە.

هونەرمەند زەهرا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "تابلۆی شیوەنی خاک یەکەم نمایشی هونەریەتی لە باشوری کوردستان ئەنجامی دابێت، بەنیازە لە چەندین شاری وڵاتانی تر نمایشی بکات وەک بەرلین، میلانۆ....

سەبارەت بەناوی تابلۆکە ڕوونکردنەوەی دا و وتی مەبەست لێی دەربڕینی ئەو هەستەیە کە ژنان تا ڕۆژگاری ئەمڕۆ لەژێر فشاری ئەقڵیەتی دواکەوتووی پیاوان لەناو دەچن و دەکوژرێن بە چەندین هۆکاری نا دروست و بێبنەما، ڕایدەگەیەنێت ئەرکی هونەرمەندە ژنەکانە دەنگی ژنانی بێتاوان بەرزبکاتەوە تا بگاتە گوێی هەموو گوێبیستێک.

 

ت.پ