ستەفی نیدەرزۆڵ: زوڵمی سەر ژنانی ئێرانم دەرخست

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنانی سەلا، ستەفی نیدەرزۆڵ، دەرهێنەر بە بەڵگە فیلمی "حەوت زستان لە تاران"ی خەڵاتی ۆێ بەخشرا، کە چیرۆکی ڕەیحان جەباری ئێرانی دەگێڕێتەوە و دەڵێت دەیەوێت بە فیلمەکەی سەرکوتکردنی ژنان لە ئێران نیشانی کۆمەڵگە بدات.

 ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- شانزەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ژنانی سەلا لە مەغریب ڕێکخرا، ستەفی نیدەرزۆڵ، دەرهێنەری ئەڵمانی گەورەترین خەڵاتی لە فیستیڤاڵەکەدا پێ بەخشرا کە بە بەڵگەفیلمی "حەوت زستان لە تاران"، چیرۆکی ڕەیهانی جەباری لە ئێران دەگێڕێتەوە کەبەهۆی هەوڵدانی دەستدرێژی هەواڵگیرییەکەوە ناچار بوو بیکوژێ لەسێدارە درا.

 

"ڕەیحان جەباری ٧ ساڵ لە زیندان بووە پێش ئەوەی لە سێدارە بدرێت"

ستەفی نیدەرزۆڵ دەربارەی ئەو خەڵاتەی کە دوێنێ لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکە وەریگرت لە کۆبوونەوەیەکدا سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئامادەکارییەکانی فیلمی "حەوت زستان لە تاران" ئاماژەی بەوەکرد، ئەندازیاری ناوخۆیی ڕەیحان جەباری لە ئێران لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا دەستگیرکرا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی کارمەندێکی پێشووی هەواڵگری.  لە سێدارە درا. کارمەندێکی پێشووی هەواڵگری هەوڵی هەراسانکردنی ڕەیحان جەباری دا، بەڵام ڕەیحان جەباری کارمەندەکەی کوشت بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت. بەڵام دادگا ئەمەی وەک بەرگریکردنێکی یاسایی نەبینی، بەڵکو وەک کوشتن بینی ڕەیحان بۆ ماوەی ٧ ساڵ زیندانی کرا پێش ئەوەی  سزای  لەسێدارەدانی بەسەردا بسەپێندرێت.

 

"دوای ئەوەی چیرۆکە ئازاربەخشەکەم زانی، بڕیارم دا فیلمەکەی دروست بکەم"

ستەفی نیدەرزۆڵ ڕایگەیاند بە ڕێکەوت دایک و خوشکی ڕیحان جەباری ناسیوە کە کۆچیان کردووە بۆ ئەڵمانیا و دواتر بڕیاری دروستکردنی فیلمێکی لەو جۆرەی داوە، وتی: خێزانەکە دەستیان کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەو نادادپەروەرییەی کە ڕەیحان جەباری بەسەریهاتبوو، گوێم لە تۆماری دەنگی ئەو کۆبوونەوەیە بوو کە لەگەڵ دایکیدا هەبوو، ئەو نامانەم خوێندەوە کە بۆ دایکی ناردبووی و ئەو یادەوەرییانەی کە نووسیبووی کاتێک لە زیندان بوو، دوای ئەوەی چیرۆکی ئازاری ڕەیحان جەباریم زانی بڕیارم دا فیلمەکەی دروست بکەم.