فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین ١٣ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات
"فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین" بە بەشداری سینەماکارانی کورد و سینەمای کوردی لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵەوە دەستپێدەکات. شاعیر و نووسەر مەرال شیمشەک لەبارەی ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە نووسیویەتی.
ناوەندی هەواڵ
"فێستیڤاڵی فیلمی کوردی لە بەرلین" کە ساڵانێکە بە بەشداری سینەماکارانی کورد لە هەموو جیهان بەڕێوەدەچێت و سینەمای کوردی تیایدا چاوی بە عاشقانی سینەما دەکەوێت، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا ١٢یەمین خولی تا ١٩ی هەمان مانگ بەڕێوەدەبات.
خاڵی ناوەندی ئەمساڵ "ڕۆژئاوا"یە، فێستیڤاڵەکە جارێکی دیکە تیشکدەخاتە سەر ڕۆژئاوا بە هەموو ئازار و خۆڕاگری و هیواکانییەوە، هەروەها ڕۆڵی گرنگی ژنان لە ڕۆژئاوا لە فیلم و فیلمە دۆکیومێنتاریەکاندا نمایش دەکرێت کە نموونەیەک بۆ خەڵکی جیهان نیشان دەدەن.
فێستیڤاڵەکە بەرفراوانە
فێستیڤاڵەکە چەندین بواری هونەری لەخۆدەگرێت، جگە لە فیلمی درێژ و کورت، فیلمی دیکۆمێنتاری، پێشەنگا، خوێندنەوەی نووسەران، فیلمی کوردی منداڵان و پێشبڕکێیەکی کورتە فیلم، فێستیڤاڵەکە دەوڵەمەندتر دەکات.
له سه‌رده‌می ئێمه‌دا كه له زۆر شوێنی دنیادا ژن و منداڵ به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌كوژرێن و ڕووبه‌ڕووی جینۆسایدی كولتووری ده‌بنه‌وه، ڕۆڵدان بە ژن و منداڵ له ناوه‌ندی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، له ڕوانگه‌ی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یامی گرنگ له‌خۆ ده‌گرێت. فیلمی منداڵان بووەتە بەشێک و دژی ئاسیمیلەکردنی فەرهەنگی کوردی دروستکراوە. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا کە بەرخۆدانی ژنان هەنگاو بە هەنگاو بڵاودەبێتەوە، لەبەرچاوگرتنی ژیانی نموونەیی ژنانی ڕۆژئاوا نەک تەنیا بۆ کورد، بەڵکو بۆ بەرخۆدانی ژنان لە هەموو جیهانەوە جێگەی سەرنجە.
پێشبڕکێیەکی کورتە فیلم بەڕێوەدەچێت
یەکێکی دیکە لە جوانییەکانی فێستیڤاڵەکە پێشبڕکێی کورتە فیلمە کە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵەکەدا بەڕێوەدەچێت. هه‌روه‌ها له پێشبڕكێیه‌كه‌دا پاڵپشتی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی نوێ له سینه‌مای كوردی دەکات و ده‌رفه‌ت دەداتە زۆر به‌هره‌مه‌ند به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش به بینه‌ران بكه‌ن.