بەشێک لە بەرخۆدان... فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد

دیلان تۆڤەتێک، دەرهێنەر ڕوونیکردەوە کە فیستیڤاڵی فیلمی ئامەد بەرخۆدانێک بوو دژی سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و جەختی لەوەکردەوە کارەکانیان لەوێدا ناوەستێت و بەردەوام دەبن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد-فێستیڤاڵی فیلمی ئامەد لە ئەکادیمیای فیلمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "OSAD" فیستیڤاڵی فیلمی دۆکیومێنتاری ئامەد کە دژی سیاسەتەکانی وەستانەوەو سەرکوتکردن بەرامبەر بە زمان و هونەر کار دەکات، ئەمساڵ سەرنجی زۆری بینەرانی ڕاکێشا.

 

هەشتەمین فێستیڤاڵی فیلم کە لە ٢٧ی ئەیلوول تا ١ی تشرینی یەکەم بەڕێوەچوو، دوای سێ ساڵ وەستان، ٣١ فیلم لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشکرا، سەرنجی بینەرانی ڕاکێشا بۆ زمانی کوردی و سینەمای ئازاد دژی سانسۆر، هەروەها بەشدارییەکی زۆر لە فیلمە دۆکیومێنتارییەکاندا هەبوو کە لە چەندین شوێن نمایشکران.

 

"یەکێتی لە دژی سیاسەتی سەرکوتکردن و چاودێری"

سەدان هاوڵاتی ئامادەی فێستیڤاڵەکە بوون کە لە ١ی تشرینی یەکەم کۆتایی هات و زۆربەی ئەو فیلمانەی کە لە فیستیڤاڵەکەدا نمایشکران بە زمانی دایک بوون و ئەو فیلمانەی کە بە زمانە جیاوازەکان وێنەیان گیراوە بە زمانی کوردی ژێرنووس کراون، فێستیڤاڵەکە چەند فیلمێکی تێدابوو کە تیشکی خستە سەر سیاسەتەکانی سەرکوتکردن و تۆقاندن کە چەندین ساڵە خەڵکی کورد ڕووبەڕووی دەبنەوە، بە تایبەتی لە ماوەی دوای بەرەنگاربوونەوەی داواکاری خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ٢٠١٤، سیاسەتێکی چڕی جەنگی تایبەت لە ناوچەکانی باکووری کوردستان جێبەجێکرا، تێیدا کولتوور و هونەر و زمانی دایک لە هەموو شتێک زیاتر کرایە ئامانج و سەرەڕای ئەو هەموو فشار و سیاسەتانە، هونەرمەندانی کورد هێشتا لە گۆڕەپانەکاندا دژی ئەم فشارخستنە سەر زمانی دایکیان بوونیان هەیە.

 

"پەرۆشی خەڵکمان بینی بۆ زمانی دایک"

دەرهێنەر دیلان تۆڤەتیک ئاماژەی بەوەکرد، بینەران چیرۆکی خۆیان لەسەر شاشەی سینەما بە زمانی دایکیان دەبینی، لەبەر ئەوەی ئەو کەسانە خاوەنی ئەم ڕاستییەن، زیاتر کاریگەرییان لەسەربوو وتی: ئەم فێستیڤاڵەمان دوای سێ ساڵ پشوودان ڕێکخست، ئەم کارە ڕۆحێکی زۆری بە ئێمە و خۆشەویستانی فیلم بەخشیووە، بینەران گرنگییەکی زۆریان بەو فیستیڤاڵە داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، فیلمەکان فیلمی کوردی بوون و بە زمانی دایک نمایش کران، کاتێک بەم شێوەیە بوو، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کاریگەری لەسەر بینەران دەبێت، خەڵک بە زمانی دایکیان سەیری فیلم دەکەن، ئەمەش ڕۆڵ و ئەرکێکی گەورەت دەخاتە سەر، کۆمەڵگە بۆ چەندین ساڵە بەرگری لە زمانی دایکی دەکات، ئەم فێستیڤاڵە لە خاڵێکدا وەستاوە کە خزمەت بەو بەرخۆدانە دەکات و بەم هەنگاوە هەوڵدەدەین گەل بە زمانی دایک و هونەر بەیەکەوە کۆبکەینەوە و سەیری فیلم بکەین، جگە لەوەش چیرۆکی ئەم فیلمانە چیرۆکی خودی خەڵکە.

 

"فشار لەسەر هونەرو زمان و دەرهێنەرەکان هەیە و بەردەوام دەبین"

دیلان تۆڤەنتیک ئاماژەی بەوەدا،بەرژەوەندی خەڵک لە فیستیڤاڵەکەدا کاردانەوەیەکە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی وەستانەوە و فشارکردن کە لە دژی زمانی کوردی ئەنجام دەدرێت، سیاسەتی وەستانەوە بۆ چەندین ساڵە بەسەر گەلی کورددا جێبەجێ دەکرێت و کۆمەڵگە دژی ئەم کردارانە بەرخۆدان دەکات بۆ پاراستنی زمانی دایک، جگە لە سیاسەتی وەستانەوە، هونەری کوردی فشاری دەخرێتەسەر، کۆنسێرتەکان هەڵدەوەشێنرێنەوە و شانۆکان قەدەغە دەکرێن، تەنانەت فشار دەخرێتەسەر دەرهێنەرەکانیش لە کاتی کارکردن لەسەر دروستکردنی فیلم.

 

وتیشی: ئەکادیمیای فیلمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری فیلم و هونەر دەکات، وێنەگرتن لە کورتە فیلم و دۆکیومێنتارییەوە بۆ فیلمە سینەماییەکان، هەروەها پشتگیری ئەو فیلمسازانە دەکات کە لەم بوارەدا کار دەکەن، لە مەیداندا دەبین بۆ بڵاوکردنەوەی کارە نوێیەکان و بەردەوام دەبین سەرەڕای سیاسەتی فشارو وەستانەوە.