لە ڕەبات شانۆگەری "شەڕ ڕووخساری ژنی نییە" پێشکەشکرا

لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی جەسەد بۆ دەرهێنەرانی ژنان کە لە شاری ڕەباتی وڵاتی مەغریب بەڕێوەچوو، شانۆگەری "شەڕ ڕووخساری ژنی نییە" لەلایەن تیپی شانۆی یۆنانیی "ئالاس" پێشکەشکرا.

ڕەجا خەیرات

 

مە‌‌غریب- لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی جەسەد بۆ دەرهێنەرانی ژنان کە لە شاری ڕەباتی وڵاتی مەغریب تیپی شانۆیی ئالاسی یۆنانی شانۆنامەی "شەڕ ڕوخساری ژنی نییە"ی کە نووسینی ڕۆژنامەنووس و لێکۆڵەری ئۆکراینی سڤێتلانا ئەلێکسیڤیچ و لەلایەن دەرهێنەرانی ژن کاتیا جیرۆ و ناتالیا جۆرگۆسۆپۆلۆوە پێشکەشکرا.

 

"شانۆ دەتوانێت تێڕوانینی دەسەڵاتدار بگۆڕێت"

کاتیا جیرۆ، دەرهێنەری یۆنانی ڕایگەیاند کە شانۆ دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە باشترکردنی بارودۆخی ژنان و وتی: شانۆ دەتوانێت تێڕوانین و باوەڕی دەسەڵاتداران بگۆڕێت و ئەو شەڕانە کەم بکاتەوە کە لە جیهاندا زاڵن، نمایشە شانۆییەکان دەتوانێت ئیلهامبەخش بێت بۆ زۆر کەس لە سەرتاسەری جیهاندا و لە ڕێگەی شانۆوە، ئەو ئازارانەی کە ژنان لە کاتی شەڕدا تووشی بوون، ئەو باجەی کە داویانە، ئەو سەختییانەی کە دوای شەڕ ئێشتا هەر بەردەوامن بە وشەکان و جوڵەکان نمایش دەکرێت.

 

بانگەوازی بەرخۆدان لە دژی سیاسەتەکانی جەنگ

ناتالیا جۆرگۆسۆپۆلۆ، ئەکتەری یۆنانی باسی لەوە کرد کە شانۆنامەی "شەڕ ڕووخساری ژنی نییە" باس لە زۆر لایەنی ئازار و مەینەتیەکانی ژنان دەکات لە کاتی شەڕدا، ناتالیا جۆرگۆسۆپۆلۆ سەرنجی بۆ ئەو کارەساتە ڕاکێشا کە ژنان و منداڵانی غەززە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و وتی: ئەوەی ئەو ژنانە لەوێ تووشی بوون لە هەموو گۆشەیەکەوە کارەساتێکی مرۆییە و دەبێت دەستبەجێ کۆتایی پێبێت، داوا لە ژنان دەکەین بەرەنگاری سیاسەتەکانی جەنگ ببنەوە.