هند حارتی بە فلچەکەی ئازارەکانی ژنان وێنا دەکات

هونەرمەندی شێوەکاری مەغریبی هند حارتی هەوڵدەدات ئازارەکانی ژنان لە تابلۆی ڕەنگاوڕەنگدا بەڵگە بکات و بە شێوازی خۆی چارەسەری کێشەکانیان بکات.

حەنان حارت

 

مەغریب – هند حارتیی هونەرمەند لە پێشانگایەکی گروپی لە مەغریب تابلۆکانی نمایش کرد و لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە هەوڵی گەیاندنی وردەکاری ژیانی ژنان بە هەموو قۆناغەکانەوە دەدات، ڕوونیشیکردەوە، تابلۆکانی ئاماژە بە ژنان دەکەن لە بارودۆخی جیاوازدا ، کاتێک هەست بە خۆشی یان دڵتەنگی دەکەن

 

هند لە پێشانگاکەدا بە پێنج تابلۆ بەشداری کردووە، یەکێکیان تابلۆی "هیوا"یە، تێیدا ژنێک دەردەکەوێت چرایەکی بەدەستەوەیە و لەڕێگەیەوە ئارەزوو و خواستەکانی ژنان بۆ داهاتوو نیشان دەدات، هند حارتی باس لەوە دەکات کە ژن سەرچاوەی ژیانە و ئەو تابلۆیانەی مامەڵە لەگەڵ تەوەری ژن دەکەن، دەربڕین و کاریگەریی دیمەنە کەسییەکانی ئەون، وتیشی: ئەمڕۆ ژنان ڕۆڵی زۆریان لە کۆمەڵگەدا هەیە، چونکە ڕۆڵ دەبینن لە بوارەرە جیاوازەکانی ژیاندا، وەک چۆن خۆیان بە باشی سەلماندووە وەک ژنانی ڕەنجکێش و سەرکەوتوو، جگە لە ڕۆڵی خۆیان وەک دایک و پەروەردەکارن بۆ چەندین نەوە.

 

هند حارتی سەبارەت بە شارەزایی لە هونەری شێوەکاریدا دەڵێت: هەر لە منداڵییەوە حەزم لە هونەری وێنەکێشان بووە، هەروەها توانای وێنەکێشان و مامەڵەکردنم لەگەڵ فڵچەدا دۆزیەوە، لە کاتێکدا لە قۆناغی ئامادەیی دەمخوێند، پەیوەندیم بە خولەکانی ڕاهێنانی هونەرەوە کرد، لە هەر شوێنێک بوومایە وێنەم دەکێشا و بە بەردەوامبوونم لە خوێندن توانیم بەهرەکەم وردتر بکەمەوە.

 

سەبارەت بەو تەوەرانەی کە کاریان لەسەر دەکات، وتی: ئەوەی هەستەکانم دەجوڵێنێت ئەو ڕووداوانەن کە لەسەر ئاستی ناوخۆیی یان نێودەوڵەتی ڕوودەدەن، هەروەها ئازارەکان بە گۆڕینی بۆ کارێکی هونەری شێوەکاری بەڵگەنامە دەکەم، کاتێک کار لەسەر تەوەری ژنان لە وێنەکێشانەکانمدا دەکەم، سەرنج دەخەمە سەر مافە نەدراوەکانی، لە کاتی وێنەکێشانەکەدا، هەوڵدەدەم هەندێک خاڵ ڕوون بکەمەوە و تیشکیان بخەمە سەر بەمەبەستی چارەسەرکردنیان.