هەولێر، هەشتەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیى ئێزدییەکان بە پێشەنگایەک یاد کرایەوە
لەناو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیى ئێزدییەکان کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ٨ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژی ئێزدییەکاندا تێدەپەڕێت، کە داعش لە گوندی کۆجۆوە دەستی بە کۆمەڵکوژی کرد و بە هەزاران ئیزدی ئاوارەبوون، کوژران و ڕفێندران و زیاتر لە ٥٠٠٠ ژنی شەنگالی ڕفێندران و کرانە کۆیلە و لە بازاڕەکانی ڕەققە و مەنبج و سوریادا فرۆشران.
بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادى کۆمەڵکوژیى ئێزدییەکان ئەمڕۆ لەناو وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی کرایەوە کە تێیدا نزیکەی ٣٠ وێنەی کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ی ئێزدییەکان نمایشکران.