سەرگوڵ بابان یەکەم دیوانە شیعری خۆی لە هەڵەبجە بڵاوکردەوە

لە کۆڕێکدا کۆبەرهەمی "بگەڕێ بۆم"ی شاعیر و نووسەر سەرگوڵ بابان لە شاری هەڵەبجە بڵاوکرایەوە.

هەڵەبجە

 

ئێوارەی دوێنێ ڕێکخراوی سیاچەمانە لە شاری هەڵەبجە کۆڕێکی شیعری بۆ شاعیر، سەرگوڵ بابان ڕێکخست و کۆبەرهەمێکی بە ناوی "بگەڕێ بۆم" بڵاوکرایەوە کە یەکەم بەرهەمی شاعیرە.

 

سەرگوڵ بابان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها ئاماژەی بەوەدا لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکەیدا باس لە خۆشەویستی نیشتمان دەکات و چەند شیعرێکیشی بۆ خوێندکارەکانی نووسیوە، کە خۆی مامۆستایە، وتیشی: ژنانی نووسەر ژمارەیان زۆر کەمە و لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناکات.

 

سەرگوڵ بابان باسیشی لەوەکرد کە ئەم بەرهەمەی لە پێشتردا لە شاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە بەڵام لەبەر خۆشەویستی بۆ هەڵەبجە پێی خۆشبووە لە شاری هەڵەبجەش پێشکەشی خوێنەرەکانی بکات، لە بەرهەمەکەشیدا چەندین شیعری تایبەت بە هەڵەبجە نووسیوە، "کتێبەکە یەکەم بەرهەمی منە، سەرجەم ئەو نووسینانەی تیادایە کە لە سەرەتای لاوێتیەوە نووسیویەتی تاوەکو ئێستا.