"گەنجی بە ڕۆحە، بە تەمەن نییە"

وەحیدە خەلیل، ژنێکی عەفرینییە و لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە دەستی بە کار و خەبات کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا کاری هونەری پەرە پێداوە و تا ئەمڕۆ بەردەوامە.

شیرین عەلی

 

شەهبا- ژنان بە ئیرادەی خۆیان و ئیرادەی خۆیان توندوتیژی و هێزی نێرینەی دژ بە خۆیان ڕەت دەکەنەوە، هەر وڵاتێکیش بە کلتور و کەلەپوری خۆی ناسراوە و ژنانی کوردیش پاریزگارییان لەو کلتورە کردووە.

 

یەکێک لەو ژنانەی پارێزگاری لە کلتوری کوردی دەکات، وەحیدە خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی-پەیەدەیە و ئەندامی نوسینگەیەکی ڕێکخراوەیی کانتۆنی شەهبایە، باسی لەوەکرد، کاتێک گەنج بووە دەستی بە خەبات کردووە و لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا کاری زۆری لەناو ماڵ و کۆمەڵگەدا ئەنجامداوە، کاتێک زمانی کوردی قەدەغە بووە هەموو شتێکی کوردی دەشاردرایەوە و کەس نەیدەتوانی بڵێ کوردم.

 

وەحیدە خەلیل لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، "بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو لایەکەوە خۆیان ڕێکبخەن ڕوناکی خەبات زیاتر دەبوو، بیرم بۆ ئەوە دەچوو کە ئێمەی ژنان پێویستە بەهێز بین لە کۆمەڵگەدا چونکە لە مافەکانمان بێبەشبووین، لە ساڵی ١٩٩٦دا چوومە ناو گروپێکی ڕۆشنبیری و هونەری بۆ گۆرانی و ئامێرە مۆسیقییەکان، هیچ کەسیش ڕێگرم نەبوو لەوکاتەدا".

 

"وتنی ئێمە ناتوانین لای ژنی کورد بوونی نییە"

ئەو هونەرمەندە لە ساڵی ١٩٩٧دا بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر تەختەی نمایش و بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە گۆرانییەک پێشکەشدەکات، "تا ئەمڕۆش تەمەن ڕێگر نەبووە لەبەردەم مندا، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر فێردەبم، لە نێوان ئێستا و ڕابردوودا جیاوازی زۆر هەیە، لە ڕابردوودا کە مرۆڤ دەیویست دەست بە کارکردن بکات زۆر زەحمەتی و کۆسپ هەبوو، بەڵام لە ئێستادا خەڵک بە ئاسوودەیی کار دەکەن، شانبەشانی ئەو کارەی کە دەیکەم وازم لە هونەرەکەم نەهێنا چونکە کۆمەڵگا لە بواری ڕۆشنبیری و هونەریدا دەویسترێت لەباربخرێت".

 

وەحیدە خەلیل لە درێژەی قسەکانیدا وتی: عەشقی کار، خۆشەویستی، پەرۆشی و بەرخۆدانی رێبەرمان عەبدوڵا ئۆجالان و خوێنی ئەو شەهیدانە نەبوایە ئێستا ئەم کۆمەڵگەیە نەدەبوو، ئێمە بە دەنگی بەرز دەڵێین هەرگیز دەستبەرداری ئەو ڕێگایە نابین کە دەستمان پێکردووە و بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانی بێوێنەمان، وتنی چیتر ناتوانین بەردەوام بین لە کارکردن، لەلای ژنانی کورد بوونی نییە، داوا لە هەموو ژنانی جیهان و بە تایبەتی ژنانی کورد دەکەم خاوەنداری لە کۆمەڵگا و کلتوری خۆیان بکەن و پێکەوە کۆمەڵگایەکی ئازاد دروستدەکەین.

 

 

 


ت.پ