گۆبەکلی تەپە شوێنەوەری زیاتری تێدا دۆزرایەوە

هەڵکۆڵینە بەردەوامەکان لە گۆبەکلی تەپە کە ناسراوە بە کۆنترین پەرستگای جیهان، پێکهاتەی نوێ ئاشکرا دەکەن کە تەمەنی زیاتر لە ١٢هەزار ساڵە و هەموو ساڵێک لەلایەن هەزاران گەشتیارەوە سەردانی دەکرێت.

 

مەدینە مامەدۆغڵو

رەحا- گۆبەکلی تەپە، کە بە " خاڵی سفری مێژوو" لە سەرچاوە شوێنەوارییەکان ناودەبرێت، بە کۆنترین پەرستگا لە ئاستی جیهاندا دادەنرێت، لە ساڵی ٢٠١٨ چووەتە ناو لیستی شێوێنەوارە کەلەپورییەکانی یونسکۆوە.

 

ئەم پەرستگایە مێژووەکەی بۆ ١٢ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، دەکەوێتە نزیک گوندی شیراپریشک لە نزیک شاری ئورفای باکوری کوردستان، یەکەم هەڵکۆڵین لەم مپەرستگایەدا بۆ ساڵی ١٩٦٣ دەگەڕێتەوە، کە لەو کاتەدا سەرنجی زۆرێک لە شوێنەوارناسان و مێژوونووسانی ڕاکێشا.

 

دۆزینەوەی نوێ لە پەرستگاکە

ساڵی ڕابردوو بینای نوێ لە کاتی گەڕان دۆزراونەتەوە، لە ژێرخانووەکانی دیکەدا بینای دیکە هەبوون، تایبەتمەندی هاوبەشی پێکهاتەکان لە گۆبەکلی تەپە ئەوەیە کە ١٠-١٢ پایەی بە شێوەی پیتی T بەدەوردا ڕیزکراون و دیوارەکان بە دیواری بەردین دروست کراون و پایە بەرزترەکان لە ناوەڕاستدا دانراون.

 

لەسەر زۆربەی ئەم پایانە سیمبول و نەخشی مرۆڤ و دەست و قۆڵ و ئاژەڵی جۆراوجۆر و هێما نەخشێندراوە، کە تا ئێستاس هەوڵ بۆ تێگەیشتن لەو نەخش و هێمایانە دەدرێت، تا لە ڕێییەوە چۆنیەتی ژیانکردنی مرۆڤ لەو سەردەمەدا بزانرێت.

 

گۆبەکلی تەپە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی نیۆلەتیک، ئەستەمە ژیانکردن و کۆنترین چالاکیەکانی گۆبەکلی تەپە بە تەواوی دیاریبکرێت، بەڵام ئەوەی دەرکەوتووە وا نیشانیدەدات کە مێژووی پەرستگاکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاریۆلیثی چەند هەزار ساڵ پێش ئێستا.