"کلتوری ئێمە ناسنامەی ئێمەیە"

ھونەرمەند حەمرین بیرهات ئاماژەی بەوەدا کە رۆشنبیری و هونەر پرسێکی گرنگن، بۆیە پێویستە گەلی کوردستان خاوەن لە کلتوری خۆیان دەرکەون.

فریال محەمەد

 

حەلەب- لە قۆناغە سەرەتاییەکانی مێژوودا ژن وەک خاوەنی رۆشنبیری و هونەر پێناسە دەکرا. ئەوان هەمیشە سەرقاڵی توێژینەوەی کولتووری بوون و هەموو شتێکیان بەرهەمدەهێنا، وەک وێنە لەسەر دیوارەکان و نووسینی شیعر لەسەر بەردەکان و پێشکەوتنەکانی تا ئێستا، بەڵام دوژمن هەمیشە ویستوویەتی پچڕانێک لە کولتووردا دروستبکات، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ویستی کلتوری کورد لەناوببات، کاتێک عەفرینی داگیر کرد گەل بەرەو شەهبا کۆچی کرد، بەڵام درێژەیان بە کلورەکەیان دا و لە لەناوبردن ڕزگاریان کرد.

 

"بۆ گەشتن بە ئامانجەکەمان دەبێت ئیرادەمان هەبێت"

هونەرمەند حەمرین بیرهات، خەڵکی گوندی شیتکایە لە عەفرین سەبارەت بە ژیانی هونەری خۆی دەڵێت: ماوەی نۆ ساڵە وەک هونەرمەند کار دەکەم، یەکەم کاری هونەریم گۆرانی وتن بوو، باوکم پێی وابوو دەنگم خۆشە و هەمیشە هانی دەدام، ئەو کاری هونەری و میوزیکی دەکرد، چونکە هونەرمەندێکی عەفرینیش بوو، دەیویست من شوێن پێی ئەو هەڵبگرم، بۆیە لە ماڵەوە دەستم بەکاری هونەری کرد تا گەشتمە ئاستێکی پێشکەوتوو.

 

"کلتوری ئێمە ناسنامەی ئێمەیە"

لە درێژەی قسەکانیدا هونەرمەند حەمرین بیرهات تیشکی خستە سەر پێشکەوتنی دوای ئاوارەبوون و وتی: کاتێک عەفرینمان بەجێهێشت و کۆچمان کرد بۆ شەهبا، ویستم جارێکی دیکە هەستەکانم دەرببڕم، بۆیە دەستم کرد بە کارکردن وەک هونەرمەندێک، دەربارەی هونەر، ئامێری میوزیک، تەپڵ، پیانۆ و نیگارکێشی و چەندین شتی تر فێربووم، لە شەهبا گروپمان بۆ میوزیک پێکهێنا و چووینە ناو بواری کلتورییەوە، گروپەکەمان ناونا شەهید هێڤا، واتە ناوی هاوڕێکەمانمان لێنا کە لە عەفرین شەهید بوو، ماوەیەکی زۆرمان لە شەهبا بەسەربرد و دوای ئەوە لە حەلەب نیشتەجێ بووین، من وەک هونەرمەند لە حەلەب بەردەوام بووم لە کارەکانم و بووم بە ئەندامی ناوەندی هیلالی زێڕینی شەهید بەرچەم و بووم بە بەڕێوەبەری گروپی میوزیکی شەهید ڤەژین.

 

"دەبێت خاوەنداری لە کلتوری خۆمان بکەین"

هونەرمەند حەمرین بیرهات بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: باوكم پێشەنگی منە، هەر لە منداڵیمەوە باوكم هەمیشە گۆرانی دەگوت، بۆیە منیش لەژێر كاریگەری ئەودابووم و حەزم دەكرد وەك باوكم هونەرمەندێكی بەناوبانگ بم، لە سەرەتاوە دەترسام بەڵام باوکم پشتگیری کردم، لە کۆمەڵگەدا دەڵێن دەبێت ژنان هەمیشە لە ماڵەوە بن، بەڵام دەبێت ئەم عەقڵیەتە بگۆڕدرێت، داواکاریم لە ژنان ئەوەیە خاوەن لە کلتوری خۆیان دەربکەون.