فێستیڤاڵی هونەری ژنان لە مەنبج بەڕێوەچوو
ژنانی مەنبج لە ٨ی ئاداردا فێستیڤاڵی ژنانیان ڕێکخست کە بەرهەمی ژنانی کرێکاری لەخۆگرتبوو، ژنانیش لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە ڕەنگی خۆیان لە فێستیڤاڵەکەدا پیشاندا.
ژنانی مەنبج لە ٨ی ئاداردا فێستیڤاڵی ژنانیان ڕێکخست کە بەرهەمی ژنانی کرێکاری لەخۆگرتبوو، ژنانیش لە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە ڕەنگی خۆیان لە فێستیڤاڵەکەدا پیشاندا.
مەنبج
شاری مەنبج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە مۆزایکێکی جوانە گوزارشت لە کلتوری چوار پێکهاتەی شارەکە دەکات، بۆ زیندووکردنەوەو پاراستنی ئەم کلتوورە هەموو ساڵێک هەنگاوێک دەگیرێتە بەر، هەر پێکهاتەیەک بە کلتور و ڕەنگی ڕەسەنی خۆی لە چالاکییە هونەرییەکاندا بەشدار دەبێت، بەبۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان هەموو ساڵێک فێستیڤاڵی ژنان نمایش دەکرێتت، ئەمساڵ چوارەمین فیستیڤاڵی ژنان لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری مەنبج بەڕێوەچوو، لەفیستیڤاڵەکەدا چادری کەلەپووری کۆن سەرنجی هەموو سەردانیکەرانی ڕاکێشا، فاتمە ئەلحەمید هۆنراوەی خوێندەوە و پاشان گروپی تەل هەودان گۆرانییان وت و گروپی سەما سەمای هەرێمییان پێشکەش کرد.
"ئامڕازە کۆنەکان کلتوری هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەی تێدایە"
ڕۆزا ئیسحاق، هاوسەرۆکی ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری مەنبج و گوندنشینەکانی ئاماژەی بەوەکرد کە لە ماوەی چالاکییەکانی ٨ی ئاداردا پێشانگایەکی کەلەپووری کۆنیان وەک کۆمیتەی ڕۆشنبیری و کۆمیتەی ژنان کردەوەو وتی: "لە پێشانگاکەدا چەندین ئامێری فۆلکلۆری نەریتی کە کلتوری هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەی تێدابوو نمایشکران, لە پێشانگاکەدا میراتێک هەیە کە نوێنەرایەتی هەموو ماڵ و پێکهاتەیەک دەکات، ئەمەش گوزارشت لە کلتووری هەر چوار پێکهاتەکە دەکەن کە بریتین لە وێنەی شەهیدان و نەخشەکانی سەر دار و کاری دەستی ژنان چەندین شتی جوان کۆکراونەتەوە".
"خۆشحاڵین کە کلتورەکەمان بەم پێشانگا شکۆدارە نیشان بدەین"
خەبشا سلێمان لە گروپی تەل هەودان ئەوەشی خستەڕوو، کە بەشدارییان بە سەمای عەرەبی کردووە و وتی: "خۆشحاڵین کە کلتورەکەمان بەو پێشانگا شکۆدارە نیشان بدەین کە تابلۆیەکی جوانی هەموو کلتور و پێکهاتەکانی مەنبج لەباوەش دەگرێت".
"من بە دروستکردنی نان بەشداری پێشانگاکەم کرد"
شەها ئەلشێخ لەگوندی شەجارا بەشداری پێشانگاکەی کردووەو ئەوەی خستەڕوو کە پێشتر گەنمیان چاندووە بۆ ئەوەی نان دروست بکەن، وتیشی: "ویستم لە پێشانگاکەدا کارم هەبێت و بە ئامادەکردنی نان بەشداریم کرد، بۆ ئەوەی بەشداربوان بەکلتوری خۆمان بناسێنم باسی ڕابردوو و دروستکردنی نانیش دەکەم".