کارە هونەریەکانی شێوەکارانی هەڵەبجە بە نێودەڵەتی دەکرێت
به‌شی شێوه‌كاری لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه، پێشانگایەکی بۆ شێوەکارانی هەڵەبجە کردەوە کە تیایدا بەرهەمەکانیان نمایش کرد.
هەڵەبجە
سەرلەبەیانی ئەمرۆ، له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان - فه‌ره‌نسا، به‌شی شێوه‌كاری لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه لە پارێزگای هەڵەبجە لەپاش چوار ڕۆژ لە وۆرک‌شۆپێک کارەکانیان نمایش کرد.
ئه‌نیستیوتی فه‌ره‌نسی به‌هاوكاری ڤیم فاونده‌یشن، گه‌له‌ری ئارتفرۆش له پاش سێ ڕۆژ لە وۆرکشۆپی هونه‌ری و کۆتایهاتنی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری بۆ به‌شداربووان کردەوە.
رەبەن عزەت، ڕێکخەری پرۆژە لە ڤیم فاوندەیشن و گەلەری ئارتفرۆش وتی: بە بەردەوام کار لەسەر کارە هونەریەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پلاتفۆرمەکانەوە دەیەن، تابلۆی هونەرمەندان دەفرۆشین کە سەرجەم قازانجی تابلۆکان بۆ هونەرمەندان دەبێت چونکە پڕۆژەکانمان قازانج نەویستە.
کەلسوم سەباح، وەک هونەرمەندی بەشدار بوو وتی: ژمارەیەک لە شێوەکاران بەهاوکاری گلەری ئارتفرۆش و ڤیم فاوندەیشن، توانیمان تەکنیکی کارکردنمان بگۆرین و بەرەوپێشی ببەین، هیوادارین سەرجەم شێوەکارانی تری هەڵەبجە بتوانن لەم جۆرە وۆرکشۆپانەدا بەشداربن.
"وۆرکشۆپی لەم شێوەیە شێوەکاران بەرەوپێش دەبات"
لەنجە سالم یەکیکی تر بوو لە بەشداربووانی وۆرکشۆپەکە و وتی: بەشداریکردنم لە پیشانگاکە و وۆرکشۆپەکەدا وەک تازەگەریەک بوو لە کارەکانمدا، هیوادارام زۆرترین کات کار لەسەر شێوەکاران بکرێت،
پیشانگاکە ١٠ شێوەکاری گەنجی شاری هەڵبجە بە ١٤ تابلۆ بەشدار بوون و سەرجەمیان دەتوانن لە ڕێگەی پێشانگاکەوە تابلۆکانیان بفرۆشن بە شێوازی ئۆنڵاین، کە ئەم شێوازە یەکەمین جارە لە کوردستان و عێراق بکرێت.