شیلان غازی ژنێک پڕاوپڕ لە هونەر

شیلان غازی، نووسەر و نیگارکێش، لە پێنج پێشانگای تاکەکەسی و چەندین پێشەنگای بە کۆمەڵدا لە ناوەوە و دەرەوەی ئێران بەشداری کردووە، سێ پەرتوکی لەسەر خاڵ و هێڵ، پیتی چوارگۆشە و بازنە و پەرتوکی "نەوادار" چاپ کردووە.

شەبنەم تاوەکولی

 

تاران- لەم قۆناغەی مێژوودا و بە پێی ئەو هەوڵ و تێکۆشانە کە ژنان لە هەموو جیهاندا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان کردوویانە، ژنان دەبینین کە بە نووسین، نیگارکێشان یان هەر چالاکیەکی دیکە بوونی خۆیان دەسەلمێنن و تەنانەت سەرەڕای ئەو سەختی و هەڵاواردنانەی کە هەن، بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆیان بەجێدەهێنن و بوێرانە چالاکییەکانیان بەڕێوەدەبەن.

 

شیلان غازی یەکێکە لەو ژنانەی کە بە کار و هێز و توانای خۆی کارەکانی بەرەو پێشەوە دەبات، نووسەر و نیگارکێشە و لە دایکبووی تارانە، لە منداڵییەوە دەستی بە چالاکییەکانی لە بواری هونەردا کردووە و لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا چووەتە خولی نیگارکێشی و لە هەمان ساڵدا تابلۆکانی فرۆشتووە، وەک خۆی دەڵێت: پێنج پێشانگای تاکەکەسیم هەبوو و لە چەندین پێشانگای گروپی چ لە ئێران و چ لە دەرەوەی وڵات بەشداریم کرد.

 

سێ پەرتوکی چاپکراوی بە ناوەکانی خاڵ و خات، پیتی چوارگۆشە و بازنەیی و پەرتوکی "نەوادار" کە کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی لەخۆگرتووە، چاپ و بڵاوکردووەتەوە، پەرتوکی چیرۆکی خاڵ و هێڵ بۆ هەموو تەمەنەکان دەبێت و لە بارەیەوە دەڵێت: لەم پەرتوکەدا هەموو شتێک لە خاڵێکەوە دەست پێدەکات، دوای ئەوەی چۆن خاڵەکان دەبنە هێڵ و درێژایی چیرۆکەکە دەبینین.

 

شیلان غازی سەبارەت بە پەرتوکی چیرۆکە نامۆکانی پیتی چوارگۆشە و بازنەیی دەڵێت: ئەم دوو شێوە ئەندازەییە تایبەتمەندی و لایەنە بیرلێکراوەکانی خۆیان پیشان دەدەن و لە کۆتاییدا، چیرۆکەکە بە خۆشەویستی و پشتیوانی کۆتایی دێت.

 

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پەرتوکی سێیەمی خۆی بە ناوی نەوادار "دەگمەنەکان" کە ٤٤ کورتە چیرۆک بۆ گەورەکان لەخۆدەگرێت، دەڵێت: ئەم پەرتوکەم بە زمانی فارسی و ئینگلیزی نووسیوە، هەروەها شێوازی لاپەڕەکەشی بە دیزاینی خۆمە.