یەکەمین پێشانگای وێنەی مۆبایلی چنور محەمەد کرایەوە

جوانی سروشتی کوردستان و توانای ژنان بەیەکەوە ڕەنگدانەوەیان هەیە و چنور محەمەدیش یەکەمین پێشانگای وێنەی مۆبایلی کردەوە.

سلێمانی

 

دوێنێ لە هۆڵی مۆزەخانەی سلێمانی یەکەمین پێشانگای وێنەی مۆبایلی چنور محەمەد بە ناونیشانی "سروشت بۆ هەمیشە" کرایەوە، وێنەگر سروشتی جوانی  هەر چوار پارچەی کوردستانی پیشانداوە لە وەرزەکانی ساڵدا.

 

لە پێشانگاکەدا ٥٧ تابلۆ نمایشکراوە و ماوەی ٣ ڕۆژ لە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٥:٠٠ی عەسر کراوەیە.

 

چنور محەمەد خاوەنی پێشانگاکە، ئاماژەی بەوەدا، من چەند ساڵێکە کاری وێنەگری دەکەم و بە بەردەوامی کارم هەیە، هاوڕێکانم پێشنیاری کردنەوەی پێشانگایەکیان بۆ کردم، هەموو وێنەکانی ناو ئەم پێشانگایەم بە مۆبایل گرتووە، تابلۆکانم هەمووی باس لە سروشتی چوار پارچەی کوردستان دەکات، لە گرتنی وێنەدا سەلیقە دەور دەبینێت و من خولیایەکی زۆرم بۆ سروشت هەیە، چونکە مرۆڤ ئەگەر سروشت بناسێت ژنیش دەناسێت.