ژنانی دەستڕەنگین لە تەوێڵە نمایشی کارەکانیان دەکەن
ژنانی دەستڕەنگین و خاوەن کار، هەفتانە ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە شێوەی گروپی چوار کەسیدا کارە دەستی و هونەرییەکانیان لە سەیرانگای ئاوێسەر لە تەوێڵە نمایش دەکەن.
هەورامان
گروپی دهستڕهنگینی ژنان، کە ژمارەیان ٨٠ ژنی دەستڕەنگینە، هەفتانە گروپ گروپ دەبچنە سه‌یرانگای ئاوێسه‌ر و کارەکانیان نمایش دەکەن.
شه‌تاو كه‌ره‌م به هۆنراوەیەک دەستی بە قسەکرد و وتی: کۆمەڵێک ژنی دەستڕەنگین و خاوەن کارین کە هەفتانە بە گروپی ٤ کەسی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی دێینە تەوڵە و کارەکانمان نمایش دەکەین، بیرۆكه‌ی كاره‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی گروپه‌وه گه‌ڵاڵه بوو و خۆیان ئاماده كردووه، گروپە چوار کەسییەکەش وەها دابەشکراون کە دوو ژنی دەستڕەنگین و دوو ژنی خاوەنکار بێت کە بە خواردن بەشدارن و لەو دوو ڕۆژەدا لە خزمەتی گەشتیاراندا دەبین.
نوخشه وه‌هاب سه‌یفه‌دین، سه‌رپه‌رشتیاری گروپه ٨٠ ژنییهكەیە و دەڵێت: هه‌فتانه چوار ژن دێینه ئێره و له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه و خورماڵ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شتوگوزار شوێنمان بۆ دابین كراوه، خوازیارین ژنان بتوانن كار بكه‌ن و بتوانن له ماڵه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه، تاوه‌كو خزمه‌تی زیاتر به ژنان و گه‌شتیاران بكه‌ین.
گروپی خانمان بۆ خواردەمەنی کوردەواری و کاری دەستی ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی لە سەیرانگای ئاوێسەر لە خزمەت کڕیارەكانیاندان و خوازیارن بۆ پلانی داهاتوو كاری باشتریان بۆ بكرێت.