بەڵگەفیلمی "بەڵتەجە" سەرنج دەخاتەسەر بارودۆخی ژنانی لوبنانی

بەڵگەفیلمی "بەڵتەجە" ڕاستی ئەو ژنانە دەگێڕێتەوە کە هاوسەرگیریان لەگەڵ بیانیدا کردووە، هەروەها لەبەر هۆکاری سیاسی تایفەگەری لە لوبنان ژنان مافی ئەوەیان نییە ڕەگەزنامەی لوبنانی خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان.

کارۆلین بزی

 

بەیروت-  ژنانی لوبنان لەلایەن یاسا و تاکی لوبنانییەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە و یەقڵیەتی کۆنی تایفەگەرییان بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

بەڵگە فیلمێک بەناوی "بەڵتەجە" چیرۆکی چوار ژنی لوبنانی دەگێڕێتەوە، هاوسەرگیریان لەگەڵ کەسانی بیانی کردووە و ناتوانن ڕەگەزنامەی لوبنانی خۆیان بدەن بە منداڵەکانیان، هەروەها ستەمی ئەو یاسایەی کە لە ساڵی ١٩٢٥ەوە دەرچووە و ئەو دەستدرێژییانەی لە میدیا دیجیتاڵیەکانەوە دەکرێتە سەریان دەخاتەڕوو.

 

کەریمە شبۆ، بەڕێوەبەری کەمپەینی 'هاوڵاتیبوونم مافی من و بنەماڵەکەمە"، باسی لەوەکرد واتای وشەی "بەڵتەجە" کارێکی خراپە، نیشانەی هەراسانکردنی ئەلکترۆنییە بەتایبەتی بۆ ژن کە لە پشت پەردەی تەلەفۆن یان کۆمپیوتەرەوە دەستدرێژی دەکرێتە سەریان، هەروەها بەڵتەجی سیاسی هەن کە بە پاساوی ڕەگەزپەرستانە ڕێگری لە گۆڕینی یاسا دەکەن.

 

بەڵگە فیلمەکە سەبارەت بە مافەکانی ژنانە

کەریمە شبۆ دەڵێت: بەڵگەفیلمی "بەڵتەجە" باسێکە لە ژنان کە خوازیاری یەکسانین لە یاسای هاووڵاتیبووندا، چونکە سەرنجە نێگەتیڤەکان باس لە مافی ژن دەکەن کە هاوسەرگیری لەگەڵ بیانیدا دەکەن و هێرش دەکەنە سەریان، ناتوانین ئەم لێدوان و پەلامارانە تێپەڕێنین، بۆیە پێویستە بە شێوەیەکی یاسایی کێشەکە چارەسەر بکەین و ڕێگە لە پێشێلکارییەکانی ڕەشبگیری و هەڕەشە و توندوتیژی بگرین، لەڕێگەی وشەکان و چەندین پێشێلکارییەوە سزا دەدرێن و تۆمەتبار دەستگیربکرێت، ئەمە سنووری ئازادی و دەربڕینی تاکەکەسی دەبەزێنێت.

 

کەریمە شبۆ ڕایگەیاند کە بەڵگە فیلمەکە ١٣ خولەکە و دابەشکراوە بەسەر دوو بەشدا لە بەشی یەکەمدا باس لە دەستدرێژی و هێرش و پێشێلکاری لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەن، لە بەشی دووەمدا باس لە پاساوی سیاسی دژی ژنانی لوبنان دەکەن، بۆ ئەوەی هاوڵاتیبوونیان نەبەخشن بە خێزانەکانیان، سەرەڕای وتاری ڕەگەزپەرستانەی سیاسی دژی هەندێک هاوڵاتی.

 

گێچەڵکردن ئازادی بیروڕا و دەربڕین نییە

دەربارەی گێچەڵکردن لە میدیای دیجیتاڵدا کەریمە شبۆ ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوە ئازادی بیروڕا و دەربڕین نییە و مافی ژنانی لوبنانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە بە منداڵەکانیان بابەتی مافی دادپەروەرانەیە، وتیشی: ژنانی لوبنانی هەڕەشەیان لێ دەکرێت کاتێک پێیان دەوترێت (لێرە بڕۆ) وەک لە بەڵگەنامەکەدا باسکراوە ئەمە سیناریۆ نییە، ئەم لێدوانانە ڕاستە زۆر کەس نازانن نووسینی ئەم لێدوانە لە چەند خولەکێکدا زیانی زۆر بە ژنان دەگەیەنێت، ژنان لە بەڵگەنامەکەدا چیرۆکەکانیان دەگێڕنەوە، ئەوان پێشەنگی ژنان و چالاکوانانی کۆمەڵگەکەیانن و لە کار و بنەماڵەکانیان سەرکەوتوون، خۆیان وەڵامی لێدوانە خراپەکانیان دایەوە و ئەمەش ئامانجی بەڵگەنامەکە ئەوەیە کە ژنان خۆیان لە بەرامبەر هێرشبەراندا بوەستنەوە، چونکە تەنها مافیان هەیە.

 

"ژنانی لوبنان لە وڵاتی خۆیان غەریبن"

کەریمە شبۆ ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە قسەی خراپ و لێدوان سەبارەت بە ژنانی لوبنانی، کە هاوسەرگیری لەگەڵ بیانیدا دەکەن، "کاتێک داوا لە ژنان دەکەن وڵات بەجێبهێڵن، ئایا ئەمە مەترسی نییە بۆ سەر مافەکانی ژنان؟ ئایا ناسنامەکانیان لێ وەرناگرن؟ ژنانی لوبنانی و خێزانەکانیان لە وڵاتەکەیان غەریبن".