لە پێشەنگایەکدا ژنانی گەنج یادی پێشەنگانی پاکڕەویان کردەوە

ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی بە پێشەنگایەک یادی ژنانی پێشەنگی پاکڕەویان کردەوە و بە سەردانیکارانیان ناساندن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر پێشەنگایەکی فۆتۆیان کردەوە و وێنەی ژنانی پێشەنگی شەهیدیان تێدا نمایشکرد.

 

ئامانجی ژنانی گەنج لە کردنەوەی پێشەنگاکە زیاتر ئاشناکردنی هاوڵاتیانە بە ژنانی پێشەنگ و شەهیدانی باشووری کوردستان کە بوونە قەڵای بەرخۆدان و بە ئیرادەوە لە چیا ئازادەکاندا لەپێناو ئازادی گەل و نیشتمانەکەیاندا جەنگان و ڕێگەیان نەداوە داگیرکاران خاکی کوردستان داگیر بکەن.

 

لە پێشەنگاکەدا یادی ئەو شەهیدانەش کرایەوە کە بە چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورکیا لە چیاکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە باشووری کوردستان شەهید بوون، بەڵینیشیان دا بۆ هەمیشە ئەوانیان لە یادبێت و درێژە بە ڕێبازەکەیان دەدەن.