کلیپی "ژینا" باس لە تۆڵەسەندنەوە و تێکۆشانی ژنان دەکات

ئەندامانی تەڤگەری هیلالی زێڕین لە هەرێمی عەفرین ئاماژەیان بەوەکرد کە لە ڕێگەی کارێکی هونەرییەوە دەیانەوێت کوشتنی ژنان شەرمەزار بکەن و بەڵێنیان دا تۆڵەی ژینا ئەمینی بکەنەوە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ژینا ئەمینی کەبە بیانوی باش نەکردنی لەچکەکەی لە لایەن پۆلیسی ڕەوشتی ئێرانەوە دەسگیرکراو پاشان بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستدا، لە کاردانەوەی ڕوداوەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاپەڕین دەستیپێکرد و ژنان لە جیهان و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی ڕۆژهەڵاتی ئێران دەربڕیوە، تەڤگەری هیلالی زێڕین لە باکوری سوریا و ڕۆژهەڵاتی عەفرین کلیپێکی بەناوی "ژینا" بۆ پشتیوانیکردنی ژنان لە رۆژهەڵاتی ئێران ئامادەکردووە و بەرخۆدانی ژنان نیشان دەدات، ئەندامانی گروپی گۆرانی شەهید هێڤای هیلالی زێڕین کلیپەکەیان لەکانتۆنی شەهبا ئامادەکرد و دەربارەی ئامانجی کلیپەکە قسەیان بۆ کردین.

 

"ئێمە هەموومان ژینا ئەمینین"

هێڤا محەمەد، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم گۆرانییەوە کوشتنی ژینا ئەمینی شەرمەزار بکەن و وتی: "هەمیشە ژنانی پێشەنگی کۆمەڵگە ئامانجی هێرشەکانن، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا لە ڕێگەی کلتور و هونەرەوە تێدەکۆشین، ئێمە وەک هونەرمەندانی هیلالی زێڕین، هەمیشە لەسەرپێین و کارەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەین، بۆ هەبوونی ناسنامەی خۆیان، دەنگی ئازادی و تۆڵەسەندنەوە بە جیهان ڕادەگەیەنین، ئێمە هەموومان ژینا ئەمینین و هەرگیز لەبەرامبەر دەستدرێژی بێدەنگ نابین".

 

شیلان عومەر، کە شوێنی خۆی لە بەشی مۆسیقادا گرتووە، وتی: "ئێمە زۆر شانازی بەو کلیپەوە دەکەین کە دروستمان کردووە جێگای شانازییە کە ناوی کلیپەکەمان ژینایە، ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە دەستگیرکرا و کوژرا، ئێمەش وەک هونەرمەندی ژنی هیلالی زێڕین ڕۆڵمان ئەوەیە کە نیشانی جیهانی بدەین کە بە هەزاران ژینا هەیە، لە کلیپەکەدا باس لە کوشتنی ژنان و تووڕەیی تۆڵەسەندنەوە و تێکۆشانی ژنان دەکەین ئێمە دەمانویست تابلۆیەکی هونەریی نیشان بدەین بۆ ئەوەی ڕاستی ئەو ژنانە نیشان بدەین کە لەژێر ستەمی دەوڵەتەکاندا دەژین".