دیداری جیهان ئارا خانمی پاوه‌یی له‌هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی پارێزگای هەڵەبجە, دیداری جیهان ئارای خانمی پاوه‌یی بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
هەڵەبجە
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ٥ی تشرینی یەکەم، له هۆڵی مۆنۆمێنتی شه‌هیدانی پارێزگای هەڵەبجە, بە هاوکاری داەمزراوەی کەریمی عەڵەکە، دیداری جیهان ئارای خانمی پاوه‌یی بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌ڕێوه‌چوو.
له دیداره‌كه‌دا سێ پانێل پێشكه‌ش كرا كه‌سه‌رجه‌میان باسی له كولتوور ڕۆلی ژن له هه‌وراماندا كرا، له‌و باره‌یه‌وه ئاوێنه ئه‌حمه‌دی، هۆنەر وتی:ئەمرۆ وەک ژنێک بەشدارم و پانێلەکەم تایبەتە بە ژنانی هەورامان و هۆنراوەکانم بەسەر ژنی هەورامانەو ئەو ژنانەی هۆنەر بوون و ئەو ژنانەی کەتایبەت بە میژووی هەورامان هۆنراوەیان نووسیوە، بۆنمونە جیهان ئارای خانمی پاوە کە توانیوویەتی نازو هەستی ژنانە لە ناو هۆنراوەدا باس بکات، لە ئیستاشدا تاوەکو سەردەمی جیهان ئارا باس نەکراوەو بەڵکو هاتووە بە شۆڕشی بەرپا کردوەو ژنێکەو جەسورانەو تیکۆشەرانە حاکمی کۆمەڵگە کاری کردووە، بە جۆرێک لە هۆنراوەکانیدا باسی لە ژن و ئەو شەڕەی لە کۆمەڵگادا بەرامبەری کراوە کردووە.
ئاوێنە محمەدی لە پانێلەکەدا باسی لایلایەی کرد‌و ئاماژەی بەوەکرد، لایلایەکە لە سینەدایەو وەکو ژنان پێویستە ئەو کولتوورە بپاریزین.
جیهان ئارا خانمی پاوە، یه‌كێكه له هۆنەرەکانی كوردستان له پاوه له‌دایك بوو، باوكی مه‌لا بوه‌و لای باوكی ده‌ستی به‌خوێندن كردوهوە، شاره‌زایه‌كی باشی له هۆنراوەو وێژە هه‌بووه‌و ڕێچکەشکێن و لێهاتوو بووه، به‌ئاشكرا شۆڕشی کردووە بۆ ژنان.