دووەمین ڤیستیڤاڵی عەبابەیلێ بەڕێوەچوو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٢٠ی ئازار لە شارەدێی عەبابەیلێ بە دروشمی "مەیلێ بۆ عەواوەیلێ" دووەمین ڤیستیڤاڵی عەبابەیلێ سازکرا.
هەڵەبجە
لە شارەدێی عەبابەیلێ، بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، پارێزگاری سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی و قایمقامی ناوەندی پارێزگاری هەڵەبجە و ژمارەیەکی زۆر لە میوانان و دانیشتوانی هەڵەبجە، دووەمین ڤیستیڤاڵی عەبابەیلێ بە دروشمی "مەیلێ بۆ عەواوەیلێ" بەڕێوەچوو.
لە فێستیڤاڵەکەدا کاری دەستی و بەروبومی خۆماڵی تێدا نمایش کرابوون، کوێستان ئەکرەم فرەج سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ژنها ڕایگەیاند: مەبەستیان لە ڤیستیڤاڵەکە دەرخست و توانای خەڵکی عەبابەیلێ و هەڵەبجەیە، هەروەها پیشاندانی بەروبومەکانیانە، لەهەمانکاتدا هەماهەنگی کارکردنی ژنان و پیاوانە لەکارکردندا.
سەبارەت بە بەرنامەکانی ڤیستیڤاڵ کوێستان ئەکرەم ئاماژەی بەوەدا، لەسەرەتادا فێستیڤاڵەکە بە کردنەوەی پێشەنگا و بازاڕ کردن دەستپێدەکات، پاش نیوەڕۆ و لە دڕئژەی کاروچالاکییەکانی فێستیڤاڵەکدا نمایشی هەڵپەڕکێ و گۆرانی بەڕێوە دەچێت، هەروەها ئیوارە ئاگری نەورۆز لەلایەن گەنجانی عەبابەیلێوە دەکرێتەوە.
عەبابەیلێ یەکێکە لە لادێێەکانی دەوروبەری هەڵەبجە و بەهۆی گەورەبوون و فراوانبوونی هەڵەبجە، ئیستا لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە تێکەڵ بووە، ساڵانە خەڵکی ناوچەکە ڤیستیڤاڵی خۆیان ڕێکدەخەن بۆ پیشاندانی بەرهەم و توانای گەنجانیان و پیشاندانی ڕابردوو بە نەوەی ئیستایان.
ت.پ