دوو پەرتووکی نوێی چیرۆک و هۆنراوە بڵاوکرایەوە
دوو بەرهەمی نوێی هۆنراوەو چیرۆکی ژنان لەسەر ناوی کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد بڵاوکرایەوە.
![](https://jinhaagency.com/uploads/so/articles/2023/08/20230821-20230821-823x463cc-navend-21-08-2023-du-pirtuken-jinan-manset-jpgefb32d-image-jpg556f4a-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ- دوو پەرتووکی نوێی هۆنراوەو چیرۆک بەناوەکانی ژنانی وێژەکارو هۆنراوەی ژنان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد بڵاوکرایەوە.
پەرتووکی چیرۆکی ژنانی وێژەکار لەو چیرۆکانە پێکهاتووە کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون و لەلایەن ڕۆزا مەتین، ڕۆژنامەنووس و نووسەر ئامادەکراوە.
هەروەها پەرتووکی هۆنراوەی ژنان کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون. لەلایەن زۆزان گولان و نورجان دەلیل ئامادەکاری بۆ کراوە.
هەردوو بەرهەمەکە بە زمانی کوردیین
ئەو بەرهەمانەی کە لە لایەن ژنانەوە ئامادە کراون، بە زمانی کوردی نووسراون، چیرۆکی ژنانی وێژەکار ١٩٢ لاپەڕەیە و چیرۆکی ٣٥ ژنی تێدایە، هەروەها هۆنراوەی ژنان ٢٠٨ لاپەڕەیە و هۆنراوەی ٧٩ ژنی تێدایە.