دەوەن نەوزاد بووە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆو دیالۆگ

دەوەن نەوزاد، ئەکتەر و دەرهێنەری کورد، لە فێستیڤاڵی سینەمایی "ظلال الطف"، بووە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لە میسان دووەم خولی فێستیڤاڵی "ظلال الطف"ی سینەمایی  بەڕێوەچوو، لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق ٦٣ فیلم داواکارییان بۆ بەشداریکردن پێشكەش کردبوو و لیژنەی هەڵسەنگاندنیش تەنها ٢١ فیلمی هەڵبژاردبوو بۆ کێبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی خەڵاتەکان.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا دەوەن نەوزاد، ئەکتەر و دەرهێنەری کورد تەنها ژنی کورد بوو بە فیلمی "ئین زە ڕێد" بەشداری کردبوو، لەنێوان ئەو ٢١ فیلمەی لیژنەی دادوەریی پەسەندیان کردبوو، توانی ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین سیناریۆ و دیالۆگ.

 

دەوەن نەوزاد، تەنها ژنێک بوو وەک دەرهێنەر و تاکە کوردێکیش بوو کە بەشداری لەو فێستیڤاڵەدا کردبوو.

 

فیلمی درامی لە سوورییدا "ئین زە ڕێد"، ساڵی ٢٠١٩ بڵاو بووەتەوە و باس لە پرس و کێشەکانی ژنان دەکات لە کولتوور و نەریتەکاندا و ژیان ئیبراهیم خەیاتیش ڕۆڵی سەرەکیی دەگێڕێت.