ژمارە ٢١١ی گۆڤاری تروسکە کەوتە بەر دیدی خوێنەران
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و هزرییە و هەژماری نوێی گۆڤارەکە بە بابەتەکانی پێشەنگایەتی ژنان، ئازادی ژنان لە پێوەری ئەتیک و ئیستاتیکدا و چەندین بابەتی دیکەی هونەری و ڕوناکبیری بڵاوکرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
گۆڤاری تروسکە، گۆڤارێکی مانگانەی ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی، ئەدەبی و ھزری تایبەت بە ژنانە لە باشووری کوردستان، ژمارەی نوێی ٢١١ بە کۆمەڵێک بابەتی تایبەت بە پێشەنگایەتی ژنان و داگیرکاری سەر کوردستان بڵاوکرایەوە.
لە ژمارە ٢١١ی گۆڤارەکەدا وتووێژێک لەسەر "ژن... لە ڕۆڵی پێشەنگایەتییەوە، بەرەو ڕێکخستنی کۆمەڵگە" بە بەشداری دایە ئاسکە، کەسوکاری ئەنفال و ئەڤین سوید، نوێنەری خۆبەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان و ژینۆ ڕەشید - نووسەر و چالاکوان بڵاوکراوەتەوە، هاوکات لە بواری هزریدا لەسەر "ئازادی لە پێوەری ئەتیک – ئەستاتیکدا" بابەتێک پێشکەشکراوە.
چەندین بابەتی دیکە لە گۆڤارەکەدا پێشکەش بە خوێنەران کراوە، لەوانە:
سیاسی: هەڵوێست و ئازایەتی، ئێوە ئازاد دەکات لەلایەن نورحهق گوڵبەهار – ڕۆژنامەنووس
کۆمەڵایەتی: واتای کەرامەت و بێكەرامەتكردنی تاك چییە؟ لەلایەن ڕۆزا حەمەساڵح – نووسەر و وەرگێڕ
تەندروستی: شێرپەنجەی مەمک لەلایەن شەیما فوئاد – خوێندکاری پەیمانگا
تایبەت: کۆمەڵگا لە پێشەنگایەتی ژن و پیاوسالاریدا لەلایەن شەیما عەدنان – چالاکوان
-چۆن و بۆچى چووينە شەنگال؟ لەلایەن فائیزە فوئاد - ئەنجومەنى باڵاى زەردەشتيانى كورد ــ پەورڤاتات
-داگیرکاری نەرم بێت یان زبر هەر داگیرکارییە لەلایەن مژدە عەلی – نووسەر
-میدیا ئەگەر بۆ بە ئاگاهێنانەوەی هاونیشتمانیان نەبێ، با هەر نەبێ لەلایەن هەوار خورشید – ڕۆژنامەنووس
هەر لە بڵاوکراوەی نوێی گۆڤارەکەدا لە بواری هونەری و ڕوناکبیریدا دوو بابەت لەسەر فیلمی سینەمایی "هێزا" لە دەستی داعشەوە بۆ فەرماندەیەکی یەژەشە و پەرتووکی "چنینی داهاتوویەکی دیکە" ئامادە کراوە.
گۆڤارەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا لە رێگەی ھەڵسەنگاندنی پرسەکانی ژنان و روونکردنەوەیان لەپێناو پێشخستنی ژنان لە بواری فکریدا کاری کردووە.