پێشانگای گەلەری ئێستا پاش ٣ مانگ کۆتایی دێت

دوای سێ مانگ بەردەوام بوونی پێشانگای گەلەری ئێستا بە بەشداری ٥٢ هونەرمەند و شێوەکار کۆتایی دێت.

سلێمانی

 

١٧ی ئەیلوول گەلەری ئێستا پێشانگایەکی لە کارگەی کلتوری لە شاری سلێمانی کردەوە لە ژێر ناونیشانی "بابەت و گوزرشتی هونەرمەندان لە ئێستادا"، پێشانگاکە بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام بوو.

 

  بڕیاربوو پێشانگاکەلە  ١٧ی کانونی یەکەم کۆتایی پێبێت، بەڵام لەسەر داوای خوێندکارانی قوتابخانە و پەیمانگاکان کاتەکەی درێژ کرایەوە بۆ ٣١ی کانوونی یەکەم.

 

پێشانگاکە لە ٢٤٠ کاری هونەری ٥٢ هونەرمەندی شێوەکار پێکهاتووە، پێشانگاکە لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی کراوەیە تا ٥ی ئێوارە، کە لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوە هونەرمەندان بەشداریان کردبوو، خەڵکی ڕۆژانە سەردانی پێشانگاکە دەکەن و تەماشای کارە هونەرییەکان دەکەن.

 

کارە هونەریەکان تیشکی خستبووە سەر "بابەت و گوزارشت" و پرسە کاریگەرەکانی ناو کۆمەڵگە چەندین بابەتی دیکەیان باس کردبوو وەک پرسی سیاسی، شەڕ، جەنگ، جێندەر، شوناسی، کە بینەر سەیری هەر یەکێک لە کارە هونەرییەکان بکات یەکێک لە پرسە گرنگەکانی کۆمەڵگەی تیادا دەبینێت کە بەرجەستە کراوە.