ژنانی ئیلح: بۆ کولتوور و زمانەکەمان تێدەکۆشین

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ژنان بۆ کولتوور و هونەر کردو لە ئیلح بەڕێوەچوو، ئاماژەیان بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ کولتوور و زمانی خۆیان و ڕێگە بە سیاسەتی جەنگی تایبەت نادەن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئیلح- کولتوور و هونەری ژنان کە لەلایەن ڕێکخراوی ساناتچا و کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی گشتی "KESK" و کۆنفیدراسیۆنی یەکێتی کرێکارانی شۆڕشگێڕ "DISK" لە نێوان ٢١ بۆ ٢٢ی تشرینی یەکەم لە ئیلح بە دروشمی "ژنی ئازاد، هونەری ئازاد" فیستیڤاڵێکی ڕێکخست، گەنجان گرنگییەکی زۆریان بە فیستیڤاڵەکە دا، چەندین چالاکی لە بەڕێوەچوو، لە شانۆوە بۆ کۆنسێرتی مۆسیقا، لە نمایشی هەڵپەڕکیوە بۆ چالاکی منداڵان.

 

ژنانی گەنجی بەشداربووی فێستیڤاڵەکە دەیانویست سەرنج بۆ ئەم جۆرە هەوڵانە ڕابکێشن بۆ برەودان بە کولتوور و زمانی کوردی و وتیان: چەندین ساڵە خەبات بۆ کولتووری خۆمان دەکەین و بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان.

 

"ماوەیەکی زۆرە چاوەڕێی دەکەین"

نارین ئێرۆل وتی: کارەکانی ئەم فێستیڤاڵە نزیکەی هەفتەیەکە لە شارەکە ئەنجام دەدرێت، لەم جوگرافیایەدا، فیستیڤاڵێک کە بیری دەکرا ئەنجام دەدرێت، پیرۆزبایی لە هەموو ئەو هاوڕێیانە دەکەم کە کاریان کردووە، ئەم کارە مانادارە هەروەها وەڵامدانەوەیەکە بۆ چالاکییەکان لەژێر ناوی ئەو فێستیڤاڵانەی کە ئەمڕۆ لە ئیلح لە ناوچە چۆڵەکان و شارۆچکە چۆڵەکان بۆ ماوەیەک لەلایەن قەیومەوە بۆ ژنان بەڕێوەدەچن، جەژنی گوێزو ترێ لە شوێنەکانی وەک حەسەنکیف بەڕێوەدەچێت، هەموو کەس دەزانێت ئەوانەی ئەم کارە دەکەن بەڕاستی نامۆن بۆ ئەم کۆمەڵگەیە کە پێویستییەکانی ئەم کۆمەڵگەیە نازانن.

 

هونەر و زمانمان بە زیندوویی دەهێڵینەوە

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو خەڵکی ئیلح دەزانن پێش دامەزراندنی قەیوم، فێستیڤاڵی زۆر مانادار لێرە بەڕێوەچووم ملیۆنان کەس ئامادەی کۆنسێرتەکەی جوان هاجۆ بوون، کە هێشتا باسی دەکرێت، کاریگەری فێستیڤاڵەکان و پێداویستییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا ئاشکرا بوو، هەرچەندە ئەمە فێستیڤاڵێکی کورت و دوو ڕۆژەیە، بەڵام پێموایە لە ڕۆژانی داهاتوودا تایبەتمەندییەکانی دەبینین، پێویستە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بەردەوام بن، هەمیشە دەمانەوێت چالاکییەکان ڕێکبخرێن بۆ ئەوەی کولتوور و مێژوو بە زیندوویی بهێڵینەوە.

 

" سیستمەکە کولتوور و بەهاکانی کورد لە هەموو بوارەکاندا دەکاتە ئامانج"

توبا دەمیر ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە ئەم جۆرە فێستیڤاڵانە بە شێوەیەکی بەردەوام ڕێکبخرێن، پێویستە ئەم جۆرە شتانە لە شارەکەمان و تەنانەت لە ناوچەکەشدا هەبێت، قەیوم هەمیشە فێستیڤاڵەکان لێرە ڕێکدەخات، هەمیشە ئاستەنگ کراوین، ئەم فێستیڤاڵە زۆر دڵخۆشمان دەکات، هیوادارم لە داهاتوودا کاری لەم شێوەیە زیاد بێت، ژنان و گەنجان بەیەکەوە ئەم چالاکییانە زیاد دەکەن، لەبەر ئەم هۆکارە بەردەوام دەبین لە کارکردن، سیستمەکە کولتوور و بەهاکانی کورد لە هەموو بوارەکاندا دەکاتە ئامانج، بەڵام سیستمەکە هەرگیز ناگاتە ئامانجەکەی، خەڵکی ئێمە کەسانێکی هۆشیارن کە باجیان داوە نەک تەنیا لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا لە زۆر بواردا.

 

"قەیوم لە دەرەوەی شتە بەتاڵەکان کار ناکات"

ئاسمین کایا وتی: وەک ژنانی کورد هەمیشە دەمانەوێت بەشداری لەو فێستیڤاڵانەدا بکەین، چەندین ساڵە خەبات بۆ کولتووری خۆمان دەکەین و بەردەوام دەبین لە خەباتمان، ئەم کارانە بۆمان زۆر گرنگن، وەک گەنجێک، بەشداریم لە چەندین فێستیڤاڵ کردووە. بەڵام ئەو کارەی بە زمانی دایکم کە کلوتووری من نیشان دەدات بۆ من مانادارترەو باشترە، ئەم جۆرە کارانە شتی باشترم پێ دەبەخشێت، هەر کارێک کە دەیکەین قووڵتر و بەرهەمدارترە لەو ڤیستیڤاڵە بەتاڵانەی کە قەیوم ڕێکی دەخات.

 

"پێویستە خۆمان بپارێزین و یەکگرتوو بین"

سامیا ئاراتەمور وتی: پێویستە هەموو هەفتەیەک ئەو کارە ئەنجام بدرێت، پێویستە خەڵکیش بەشداری لەو چالاکییانەدا بکەن، کاتێک سەیری ئەمڕۆ دەکەین، دەگەڕێینەوە بۆ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ قەیوم و پرۆسەی کۆتایی. لە دژی ئەم فشارانە، پێویستە ئەم ڕۆژانە تەرخان بکەین بۆ پەرەپێدان و پاراستنی کولتوور و زمانمان، چیتر کەس لەسەر شەقامەکان بە کوردی قسە ناکات، خەڵک منداڵەکانیان لە ماڵەکانیان فێری کوردی ناکەن، یەکەم مامۆستای مرۆڤ دایک و باوکێکە لەم کاتەدا پێویستە کەسێک بە زمانی کوردی قسە لەگەڵ منداڵەکانی بکات و بەهاکانیان فێر بکات، با هەمیشە وەک گەل لە پێشەوە بین، با هەموو بەهاکانمان بەیەکەوە تیبکۆشین، لەبەر ئەوە ئەگەر هەموو هەفتەیەک فێستیڤاڵ ئەنجام بدرێت، هەموو هەفتەیەک بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەم. چیتر بەو شێوەیە نابێت، دەبێت لە شوێنێکەوە دەست پێبکەین.