لە چیای قەزوان، دەنگ بەرەو داهاتوو بەرز دەبێتەوە

نورە حەسەن، کە تەمەنی ٦٠ ساڵە و لە گوندی زێرە لە لێواری چیای قەزوان دەژی، بە گۆرانییەکانی خۆی بۆ داهاتوو دەڵێت: پێویستە نەوەی نوێ میراسەکەمان بپارێزن.

سۆرگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- ژنان بۆ ماوەی چەندین سەدە دەنگ و هەڵگری کولتووری خاکی میزۆپۆتامیا بوون، ژنان ئازار و هیوا و خۆشەویستی خۆیان دەربڕیوە، هەمیشە کولتووری گەلەکەیان بەرەو داهاتوو گواستووەتەوە، ئاوازەکانی ژنان دژی هەموو چەوسانەوەیەک دەنگیان دا و بوون بە زمانی مێژووی گەل.

 

لە چیای قەزوان دەنگێکی زێڕین

نورە حەسەن دەربارەی دەنگی خۆی بە هەستی بیرکردن و گەڕانەوە بۆ ڕۆژانی پێشوو قسەی بۆ کردین و  وتی: کاتێک کۆمەڵێک منداڵی گوندەکە بەرەو چیاکان دەڕۆیشتن و دەستمان دەکرد بە کۆکردنەوەی قەزوان و ترش دەکرد  دەنگێکی لەو جۆرە لە دڵمانەوە هاتە دەرەوە، چێژمان لێ وەردەگرت، پێمان خۆشبوو وەک پەپولە باڵمان هەبێت و بفڕین کاتێک گۆرانیمان دەوت. کاتمان لەگەڵ گۆرانییەکان بەسەر دەبرد.

 

"بێریڤان نییە و دەنگی ژنان لە چیاکان بەرز نابنەوە"

نورە حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، قەدەغەکردنی گوێگرتن لە دەنگی ژنان چەند ساڵێک لەمەوبەر ڕاگەیەندرا و وتی: شەڕی سووریا و هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکەمان و چیاکان زیانێکی گەورەی لێکەوتەوەو کاریگەری لەسەر بزووتنەوە و شێوازی ژیانمان کردووە، هەموو شتێک قەدەغە بوو گوێگرتن لە دەنگی ژنان، گۆرانی وتن، یان چوون بۆ لای دراوسێیەک، نە بینینی ڕوخسارمان، گوێنەگرتن لە دەنگمان، داعش هەموو شتێکی بۆ ژنان کردووە لەژێر ناوی ئیسلامدا قەدەغەکرد، چۆن گۆرانی بڵێێن؟ بێریڤان نییەو دەنگی ژن و گۆرانی ژنان لە چیاکانەوە بەرز نابنەوە.

 

نورە حەسەن ئاماژەی بەوەدا کە لەبیرکردنی گۆرانییە بەناوبانگەکان و نەبوونی گۆرانی لە جیهانی ئەمڕۆدا زیانێکی گەورەیە بۆ نەریتەکەیان و وتی: لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا نەک تەنها گۆرانی و چادر و دروستکردنی کەرەستە و ئامێرەکان کە نیشانەی نەریتەکەمانن کەمکراونەتەوە، وەک جاران چێژی لێ نابینین و کۆمەڵگە بەگوێرەی ڕووداوەکان دەژی، ئێستا کۆمەڵگە بە پێی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا دەجوڵێت و خۆی وەک کەسێکی پێشکەوتوو پیشان دەدات. لە ڕاستیدا، جیهانی ئەمڕۆ وەک جاران نییە، خۆزگە ڕۆژانی پێشوو دەگەڕایەوە، ئەگەر بمانزانیایە ڕۆژێک دێت ئەو ڕۆژانە ناگەرینەوە ئەوا لە پشتی خۆمان دەمانشاردەوە.

 

ڕەخنە لە نەوەی نوێ...

نورە حەسەن ڕەخنەی له نەوەی نوێ گرت و  باسی له گرنگی ئه م خاڵه کرد: ئەم نەوە نوێیەی گەشەی کردووە هیچ شتێک لە جوانی لەش و ماکیاج بە گرنگتر نابینێت، تەنانەت ئەو گۆرانیانەی کە گۆرانییەکانی سەردەمی نوێمانن. نەوەی ئەمڕۆ پێویستە گرنگی بەو کێشانە بدات و ڕاستی چارەنووسی مێژوو و هونەری گەلان دەبێت بپارێزرێت، فەرامۆشکردنی گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان و گۆرانی وتن وەک بارودۆخێکی مەترسیدار دەبینم، بەڵام بۆ ئەوان ئەمە لەوانەیە کاتێکی باش و پێشکەوتوو بێت، نەوەکانی ئەمڕۆ دەبێت میراتگری میراسی داپیرانیان بن.

 

"پێویستە میدیا و تەلەفزیۆن ڕۆڵی باش بگێڕن بۆ نەوەی نوێ"

نورە حەسەن باسی لەوەکرد که ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری له سەردەمى ئەمڕۆدا زۆر گرنگه  لەبارەی خەونەکانی خۆیەوە وتی: ڕۆڵێک هەیە بۆ تەلەفزیۆن و میدیا لە ئاگادارکردنەوەی نەوەی نوێمان. لە کاتێکدا جیهان ئێستا لەسەر ئینتەرنێت دەجوڵێت، ئارەزوومان ئەوەیە کە بەرنامە و فایل دروست بکەین کە نەریتی کۆمەڵگەکان نیشان بدات و بیانبەخشین بە خوێنەران و بینەران، بەرنامەکانی ئەم جۆرە کێشە هونەریی و مێژوویی و کۆمەڵایەتییانە ئەنجامی ئەرێنییان دەبێت و نەوەکانی ئەمڕۆ ئاگاداری مێژووی خۆیان دەبن.