فێستیڤاڵی گۆدی پادوا لە هیندستان بەڕێوەچوو

گۆدی پادوا فێستیڤاڵێکی بەهارەیە لە هیندستان لەلایەن هیندۆسەکانی ماراتی و کنکانییەکانەوە وەک جەژنێک پیرۆز دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆدی پادوا فیستیڤاڵێکی بەهارییە کە بە بۆنەی ساڵی نوێی نەتەوەیی هیندۆسەکانی مەراتی و کنکانییەوە بەڕێوەدەچێت و لەلایەن هیندۆسەکانی دیکەوە لە یەکەم ڕۆژی نیساندا لە دەوروبەری ماهاراشترا، گوا، ناوچەی یەکێتی دادرا، ناگار هاولی و دامان و دەیڤ ئاهەنگ دەگێڕن و وەک جەژن پیرۆز دەکرێت.

 

گودی بە واتای ئاڵا و پادوا یان پادوو لە وشەی سانسکریت وەرگیراوە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی مانگی پڕ (ڕۆژانی ناوەڕاستی مانگێکی زاینی)، لەو ڕۆژەدا کە وەرزی دروێنەیە ئاهەنگ بەڕێوەدەچێت.

 

گودی پادوا، واتە گەشتنە بەهار و وەرزی دروێنەی بەروبومی بەهارییە، فێستیڤاڵەکەش بە ئەفسانەیەک بەستراوە کە خودای هیندۆبراهما کات و جیهانی تێدا دروستکردووە. فێستیڤاڵی بەهار بە نمایشە ڕەنگاوڕەنگەکان کە پێی دەوترێت ڕانگۆلی بەڕێوەدەچێت و گودی دوجا (سەرپۆشی ئاوریشمی و پارچە قوماشی ڕازێنراو بە گوڵ و گەڵای مانگۆ و گەڵای چێشتلێن) لەبەر دەکرێت و گوڵی دەستی کریستاڵی شەکر بەناوی گاتی بەدەستەوە دەگیرێت و ئاهەنگ و سەما دەکرێت و خواردنی تایبەت بە جەژنەکە لەسەر شەقامەکان دادەنرێت.


         

ت.پ