هەڵەبجە، بە بەشداری ژنان پێشەنگای نێودەوڵەتی بازرگانیی کاری دەستی کرایەوە
یەکەمین پێشەنگا نێودهوڵهتى بازرگانى کاری دەستی پیشەوەرانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان له پارێزگای هەڵەبجە کرایەوە و زیاتر لە ١٠٠ پیشەوەر تێیدا بەشداربوون.
هەڵەبجە
دوێنێ لە پارکی شاری یاری شاری هەڵەبجە، یەکەمین پێشەنگای نێودەوڵەتی کاری دەستی پێشەوەرانی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە ١٠٠ پیشەوەر له پارێزگاكانى سنه، كرماشان، ئیلام، ههمهدان و ئازهربایجانى غهریبى کرایەوە.
پێشەنگاکە لە شاری هەڵەبجە بە ئامادەبوونی لایەنە حکومییەکان و تۆڕی ڕێکخراوەکان کە ژمارەیان ٣٣ ڕێکخراوی حکومی و حیزبیە بەڕێوەچوو، ئامانجی پێشەنگاکەش گرنگیدانە بە کەلوپەلی دەستکردەی ناوخۆیی و دوورکەوتنەوەیە لە کاڵای دەرەکی.
کاڵێ ڕێناس ئەندام لە تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی نوژنها وتی: ئەم نیشتمانەی ئێمە هەمیشە مەڵبەند و مەزرای کلتور و کەلەپوورە کۆمەڵەیەتییەکان بووە، هەبوونی ئەم جۆرە کارانە بەتایبەت لە هەڵەبجەدا لە ڕووی ئابووریەوە سودێکی زۆری بۆ گەشتیاران هەیە و بەتایبەت کاری دەستی ژنان، ئەمە یەکەمین فێستیڤاڵە و تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری کراوە، کاریش دەکەین تا ساڵی داهاتوو هەریەک لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان لە پێشەنگایەکدا یەکبخەین.
"بەشی تەکنەلۆژیام تەواو کردووە، بەڵام خولیام بۆ کارەکەم زۆرە"
ژنان بە کارەکانیان بەشداریان لە پێشەنگاکەدا کردووە، سهرگوڵ محەمەدیى تهمهن ٣٢ ساڵ له شارى سنهوه به چهند بهرههمێكى جیاوازی دەستی بەشدارە، کارەکانی زیاتر کلتوری و کەلەپورین، ئاماژەی بەوەدا کە هەرچەندە بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری-ئایتی تەواو کردووە بەڵام خولیای بۆ کاری دەستی هەیە، "لە شاری سنە کارگەم هەیە و زیاتر لە چواردە ژن لەگەڵم کار دەکەن، توانیومە بە کارەکانم لەسەر پێی خۆم بوەستم و ببمە خاوەن دارایی خۆم".
لەو پێشەنگەیەدا هەموو جۆرە پیشەیەکی خۆماڵی، بەرهەمی خۆماڵی میوەی وشککراوی هاوین، جلوبەرگی کوردی و چهندین كهلوپهلى دەستی دیكه نمایشکرابوون، میوانانیش كردنهوهى ئهم پێشەنگایانە بە دەرفەتێک بۆ ئاڵوگۆڕی فەرهەنگ و کلتور دەزانن.
بڕیاریشە پێشانگاكه ماوهى سێ رۆژ بەردەوام بێت.