BRIDGERTON لە نوسین و دەرهێنانی دوو ژن دەبێتە یەکەمی نێتفلێکس

زنجیرەی ئەمریکی BRIDGERTON لە نوسین و دەرهێنانی دوو ژن پلەی یەکەمی نێتفلێکس وەردەگرێت بە ٨٢ ملیۆن بینەر.

زنجیرەی ئەمریکی BRIDGERTON لە نوسین و دەرهێنانی دوو ژن پلەی یەکەمی نێتفلێکس وەردەگرێت بە ٨٢ ملیۆن بینەر.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ یەکەمجار لە ناوەندی فیلمی نێتفلێکس ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکرێت، پلاتفۆرمی بڵاوکراوەکان ڕایگەیاند ٨٢ ملیۆن بەشداربوو بینەری زنجیرەی BRIDGERTON بوون لە دەرهێنانی شوندا ریمس‌ی ژنە دەرهێنەری ئەمریکی، لە ماوەی ٤ هەفتەدا.

 

زنجیرەکە باس لە خێزانی بریدجرتۆن دەکات لە سەدەی نۆزدەهەمدا، ئەزموونەکانی خۆشەویستی و بەختەوەری کۆمەڵگای ڤـێلڤـێتی لەندەن پیشان دەدات، کاتێک شازادە ویلز لە دوای باوکی دەچێتە سەر تەختی پاشایەتی.

 

زنجیرەی BRIDGERTON لە دەرهێنانی ژنە دەرهێنەر شوندا ریمس و سیناریۆی کریس ڤان دۆستە، کە ئیلهامی سیناریۆکەی لە ڕۆمانی BRIDGERTONـی ژنە ڕۆماننوسی ئەمریکی جولی کوین‌ەوە وەرگرتووە، زنجیرەکە یەکەم بەرهەمی ڕایمزە لە نێتفلێکس و لە ٢٥ی کانوونی یەکەمەوە لە تەلەفیزیۆن پەخش دەکرێت.

 

ت.پ