بۆ پاراستنی کولتوور و هونەری کوردی فێری مۆسیقای فۆلکلۆری دەبن

نوپەلدا حسێن، وتەبێژی گروپی ساز و ئاواز ئاماژەی بەوەکرد، هەموو گۆرانی و ئامێرە مۆسیقییە فۆلکلۆرییەکان فێر دەبن و ئامانجیان ئەوەیە ڕێگەنەدەن کولتوور و هونەری کوردی لەدەست بچێت.

زەینەب عیسا

 

قامیشلۆ-فۆلکلۆری کوردی نەریتێکی دەوڵەمەندە کە نەوە بە نەوە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە، چەندین چیرۆک و گۆرانی و نەریت دەپارێزێت کە لە کولتووری کوردیدا هەن، لە قامیشلۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، گروپی ساز و ئاواز دامەزراوە، لە گرووپەکەدا ژنان و کوڕانی گەنج فێری گۆرانی و ئامێری مۆسیقای فۆلکلۆری دەبن و کولتوور و هونەری کوردی دەپارێزن، نوپەلدا حسێن، وتەبێژی گروپی ساز و ئاواز، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. 

 

"گروپەکە بۆ پاراستنی میراسی کورد پێکهێندرا"

نوپەلدا حسێن باسی لە ئامانجەکانی کردنەوەی گروپەکە و سەختییەکانی ژیان کرد و وتی: گروپی ساز و ئاواز لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٨وە دامەزراوە، ئامانجمان له کردنەوەی ئەم گروپە پاراستنی کولتوورو هونەری کوردییە، لە سەرەتادا کێشەی زۆر هەبوو چونکە ئێمە لە تەمەنێکی بچووکدا پەیوەندیمان بەو گروپەوە کرد و هەندێک لە خێزانەکانمان ڕێگەیان پێنەداین بێینە دامەزراوە کولتووری و هونەریەکان.

 

"بۆ سەرکەوتن، پێویستە کولتوورەکەمان بپارێزین"

نوپەڵدا حسێن ڕایگەیاند، لە چەندین فێستیڤاڵ و ئاهەنگدا بەشدارییان کردووە و داوای پاراستنی کولتووری کوردیان کردووە وتیشێ: گرووپەکەمان بۆ چەندین ئاهەنگ و فیستیڤاڵ بەشداربووە، لە چەندین پێشبڕکێدا سەرکەوتین و خەڵاتمان پێدراوە، هەروەها بەشداریمان لە ئاهەنگەکانی نەورۆز و ١٥ی ئاب و ١٩ی تەممووز کردووە، هەندێک لە گۆرانییەکان و مێلۆدییەکان هی مامۆستا ڕیدوان دێریکن، هەندێکیان وشەکانی باوکی فەرهاد و ئاوازی مامۆستا ڕیدوان دێریکن، وەک ژنانی کورد، پێویستە فێربین و کولتووورەکەمان بپارێزین بۆ ئەوەی بتوانین سەرکەوتوو بین.