بە نوژنها دەستپێدەکەین

لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندنانەی لە ئێستادا بە ڕواڵەت لەسەر مافی ژنان و هەواڵنێری پەیوەست بە ژنان کار دەکەن، ڕاگەیاندن بە شێوازی ژنان مافی خۆمانە.

لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندنانەی لە ئێستادا بە ڕواڵەت لەسەر مافی ژنان و هەواڵنێری پەیوەست بە ژنان کار دەکەن، ڕاگەیاندن بە شێوازی ژنان مافی خۆمانە.

ناوەندی هەواڵ

 

بێگومان ئەو ڕاگەیاندنانەی کە ئێستا کار دەکەن، بە هەمان عەقڵیەتی پیاوسالارانە کار دەکەن و دەسەڵاتی پیاو بە بنەما دەگرن، ئەمەش هۆکاری پیاوانە بوون و هەڵاواردنی رەگەزیە لەم ڕاگەیاندنانەدا.

ماوەیەکی زۆرە کە ڕاگەیاندنی فێمنیستی هاتوەتە مەیدانەوە، دەسەڵاتخوازان لە ڕێگای ڕاگەیاندنەوە ژنان بە ڕەگەزی دووەم دەناسێنن و ژن بێ ئەرزش دەکەن لە بەرامبەردا ڕاگەیاندنە فێمنیستیەکان بە تێکۆشانەکانیان، ئەو ڕاگەیاندنانەی پیاوی دەسەڵاتخواز شەرمەزار دەکەن.

ڕاگەیاندنی ژنان بە دروشمی " نوێنەری ژن لە ڕاگەیاندندا" کۆت و بەندەکانی بەشداربوونی ژنانی لە ڕاگەیاندن شکاند.

ئەگەر چیلی بە نموونە وەربگرین دەبینین کە تێکۆشانی ژنان چۆن پیاوان ناچار بە پاشەکشە دەکات، هەوڵەکانی ژنان لە هەموو کەلەبەرەکانی جیهانەوە گەورەتر بووە و مەیدانی ڕاگەیاندنی بۆ خۆی بینیووەتەوە، ئەوەی کە گرنگە کاردانەوەی ئێمەیە لە بەرامبەر ئەو ڕسوا کردنەی کە پیاوی دەسەڵاتخواز لە بەرامبەرمان دەیکات چیە؟.

ئێمە گروپێک لە ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەیەکی زۆرە سەبارەت بە زمانی ڕاگەیاندنی ژنان، کە داماڵراو بێت لە هەر جۆرە هەڵاواردنێک، گفتوگۆ دەکەین، ماوەیەکی زۆریشمان بە سود وەرگرتن لە میراتی ژنان لە بواری ڕاگەیاندن بەسەربرد، تا بزانین ئێمە چۆن دەتوانین زمانێکی نوێ ڕاگەیاندن دروست بکەین.

ئێمە لە بەرامبەر عەقڵیەتی پیاوسالاری جۆرێک لە ڕووماڵکردنمان لەبەرچاو گرتووە، کە بەو پێیە ژنان دەتوانن بە فکر(عەقڵ)ی خۆیان سەبارەت بە خۆیان بدوێن، سەبارەت بەوەی چی بە خۆیان بکەن، چۆن قسە بکەن، چەند منداڵیان هەبێت، منداڵ لەبار ببەن یان نەیبەن، خۆیان بڕیار بدەن.

بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە ئەزمونی ئەم خاکەمان لەبەرچاو گرتووە کە ژیانی لەسەر دەکەین، ئێمە لە سفرەوە دەستمان پێنەکرد، بەڵکو لەو میراتەوە دەستمان پێکرد کە ژنان بۆیان هێشتوینەتەوە.

هەروەک دەزانین ئاژانسی " JINHA"  لە ساڵی ٢٠١٢ لە ئامەدی باکوری کوردستان دەستی بە پەخش کرد، لە بواری هەواڵنێری ژنەوە تا ڕادەیەک خۆی نیشاندا، بەڵام لە لایەن حکومەتی تورکیاوە داخرا. داخستنی ئەم ئاژانسە کە پێگەیەکی گرنگی لە ناو ڕاگەیاندنی ژناندا هەبوو، هەوڵێک بوو بۆ بێدەنگ کردنی ژنان، هەرچەندە ژنها لە لایەن ژنانی کوردەوە دامەزرا بەڵام بوو بە میرتێک بۆ هەموو ژنان بە بڕوا و نەتەوەی جیاوازەوە.

بەم زانیاریانەوە کاتێک خۆمان بۆ پەخش ئامادە دەکرد، بۆ گرنگیدان بە ناوی خۆمان وەک NuJINHA پەسەند کرد، ماوەی ساڵێک دەبێت کە ئێمە چالاکیەکانمان وەک  NuJINHA دەست پێکردووە، بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەی کە زمانێک هابەشی ژنانە لە ڕاگەیاندندا دروست دەکەین.

NuJINHA بە زمانەکانی عەرەبی، کوردی (سۆرانی، کورمانجی)، فارسی، تورکی، ئینگلیزی پەخش دەکات، لە قاهیرە، ئیستانبوڵ، تاران، کابۆل، بەیروت، شام، قامشلوو، سەنعا، بەغداد تا رەبات، سنورەکان دەبەزێنێت، شار بە شار، مێژووی ژنان، ژیانیان و داهاتوویان دەخاتە بەرباس و بە بنەما گرتنی ئەمانە پەخش دەکات.

ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوی کلتور و میدیای ژنان کە سەنتەرەکەی لە وڵاتی سویدە، بڕیارماندا ئامادەسازی بۆ ئەم پەخشە بکەین، ئێمە خوازیارین بە پەخشەکەمان، لە بەرامبەر بێنوێنەر بوونی ژنان، نوێنەر و دەنگی هەموو ژنان بین.

NuJINHA  بۆ ئازادی، پێکەوە بوونی لە بەرچاو گرتووە و بەبێ ڕەچاو کردنی جیاوازیە زمانی، ئایینی و نەتەوەیەکان دەنگی "نەتەوەی ژن" دەبێت.