هەوڵی ڕزگارکردنی نەهەنگێک لە ڕووباری سێن دەدرێت کە گیربووە

هەوڵەکان بۆ ڕزگارکردنی نەهەنگی بێلوگا کە گیری خواردووە بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەتوانراوە ڕزگار بکرێت

ناوەندی هەواڵ

دەزگا فریاگوزارییەکان و پسپۆڕانی ژینگەی فەرەنسی مەترسییەکانی لەناوچوونی نەهەنگە سپییەکانی ڕووباری سێن دەخەنەڕوو و هەوڵی ڕێگریکردن دەدەن، لە هەوڵی هەڵسەنگاندنی تەندروستی نەهەنگی سپی دان کە لە ڕووباری سێن گیانیان لەدەستداوە و هەوڵی دۆزینەوەی بژاردەکانی ڕزگارکردنیان دەدەن بەو پێیەی بەزۆری لە ئاوە ساردەکانی جەمسەری باکووردا دەژین.

 

بەهۆی گیربوونی نەهەنگێک بەرپرسانی فەرەنسا کە سەرپەرشتی هەوڵێکی بەردەوام دەکەن بۆ ڕزگارکردنی نەهەنگێکی بێلوگا کە لە ڕووباری سێن گیربووە، ستراتیژییەکیان ڕاگەیاند کە هەوڵەکانیان بریتییە لە پێدانی تێکەڵەیەک لە جۆرە جیاوازەکانی ڤیتامین بەو ئاژەڵە زەبەلاحە بۆئەوەی بتوانێت بجوڵێت و ڕزگاری ببێت.

 

ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژەی بەوەشکردووە، رزگارکەران هیوادارن ئەم ژەمە ڤیتامینە زۆرە یارمەتی نەهەنگەکە بدات بۆ وەرگرتنەوەی ئارەزووی خواردن و بەدەستهێنانی وزەی پێویست بۆ گەڕانەوەی بۆ دەریا.

 

نەهەنگەکە کە بەڕوونی بەدەست کەمی خۆراکەوە دەناڵێنێت، بۆ یەکەمجار سێشەممەی ڕابردوو لە ڕووباری سێن بینراوە کە نزیکەی ٧٠ کیلۆمەتر لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دوورە.

 

سەرەڕای هەوڵەکان بۆ پاڵنانی بۆ ناو ئاوی کراوەدا، نەهەنگەکە هێشتا گیری خواردووە لە کاتێکدا زاناکان لەبارەی تەندروستییەوە هەوڵی لەگەڵدەدەن.

 

هەموو هەوڵەکان بۆ خۆراکدانی ئەو ئاژەڵە ئاوییە زەبەلاحە شکستیان هێنا و رزگارکەران هێرینگی بەستوو و ماسی تروتی زیندوویان پێدا، بەڵام بە وتەی ئەو بەرپرسە ناوخۆییەی شاری ئوری فەرەنسا، ئیزابێل دۆرلێت پۆسای پێدەچێت نەهەنگەکە کە درێژییەکەی چوار مەترە تا ئێستا هیچی نەخواردبێت.