باڵندەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ڕوبەڕووی گۆڕانی ڕەنگ دەبنەوە

توێژینەوەیەک گۆڕانی ڕەنگی  باڵندەکان لە پرۆسەیەکی درێژخایەن باسدەکات لە دەرئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا، کە تویژەران و مامۆستایانی زانکۆ بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕانی ڕەنگی پەڕ و مووی باڵندەکان.

ناوەندی هەواڵ

کارەکانی ئەنجامدانی توێژینەوەکە لە ماوەی ١٥ ساڵدا  لە ساڵی ٢٠٠٥- ٢٠١٩ لە ڕێگەی هاوبەشی نێوان زانایانی UPV/EHU و سەنتەری ئیکۆلۆژی فۆنکشننێل و ئێڤۆلۆتیڤ لە مۆنپیلیە  ئەنجامدراوە، سەرنجەکە لەسەر دوو باڵندە لە باشووری فەرەنسا بووە،  کە یەکێکیان دەکەوێتە پەراوێزی مۆنپیلیە و ئەوی دیکەیان لە باکووری ڕۆژئاوای دوورگەی کۆرسیکا.

 

 لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٩، هەموو ساڵێک جۆرێکی تایبەتی باڵندەی ڕەنگ شین دەگیران کە باڵندەیەکی بچووکی پاسێرینە، بە ئاسانی دەناسرێتەوە بەهۆی ڕەنگی پەڕەکانی کە شین و زەردە و قەبارەکەی بچووکە لە ئەنجامدا توێژەرانی ئەو دوو دامەزراوەیە توانیان زیاتر لە ٥٨٠٠ تێبینی لەسەر ڕەنگکردن و تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەو باڵندەیە کۆبکەنەوە.

 

ئەو باڵندە بچووکە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندییە بە سەرنجڕاکێشی ڕەنگەکانی دەناسرێتەوە: لووتێکی شین و سنگێکی زەردی هەیە، ئەو ئەنجامانەی لە توێژینەوەکەدا بەدەست هاتوون دەریدەخەن کە هەردوو ڕەنگی شین و زەردەکەی نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٩ کەمبوونەتەوە.

 

ڕەوتێکی نەرێنی لە ڕووی ڕووناکی و چڕی ڕەنگی پەڕەکان لە هەردوو ڕەگەزەکدا و لە ناوچە جیاوازەکان بەدیکراوە، هەرچەندە لە کۆرسیکا ئەم گۆڕانکارییە زیاتر پەیوەندی بە کەشوهەواوە هەیە، پێدەچێت گۆڕانی ڕەنگی پەڕەکان لە ئەنجامی تێکەڵبوونی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ١.٢٣ پلەی سیلیزی و دابەزینی بارانبارین ٠.٦٤ ملیمەتر بێت، بۆیە گۆڕانی کەشوهەوا دەبێتە هۆکاری ئەگەری ڕوودانی ئەم جیاوازییە.