دایکانی عەفرین: ئێمە بە سەربڵندییەوە ڕێبازی شەهیدانمان دەگرینەبەر

دایکانی عەفرین کە منداڵەکانیان لە بەرخۆدانی سەردەمدا گیانیان بەختکرد، دووپاتیان کردەوە کە لەسەر شوێنپێی منداڵەکانیان دەبن و ئامانجەکانیان بۆ بنیاتنانی وڵاتێکی ئازاد پێکدەهێنن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بە قورسترین چەک و هەموو جۆرە چەکێکی قەدەغەکراو و ٧٢ فڕۆکەی جەنگی هێرشی کردە سەر هەرێمی عەفرینی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی ئەو هێرشانە، خەڵکی عەفرین بڕیاریاندا لەسەر بنەمای شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ بەرخۆدان بکەن کە بە بەرخۆدانی سەردەمی ناودەبرێت و لە هەموو جیهاندا دەنگی دایەوە، لە بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژەدا، منداڵانی عەفرین لە دژی هێرشەکان و لە بەرەکانی شەڕدا بەرخۆدانیان کرد لە ماوەی ٥٨ ڕۆژدا هاوڵاتیان ڕۆژانە بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە و سەربەرزانە ماڵئاواییان لە پاکڕەوان دەکرد، دایکانی عەفرین کە منداڵەکانیان لە بەرخۆدانی بێ هاوتای ٥٨ ڕۆژەدا گیانیان لەدەستداوە، بە هەمان سۆز لە بەرخۆدانی عەفریندا بەڵێنیاندا بە دوای ڕێبازی پاکڕەوەکانیان بکەون.

 

"خەونی منداڵەکانمان بۆ ڕزگارکردنی عەفرین بوو، ئێمە دەیهێنینە دی"

ئەمینە عوسمان، دایکی پاکڕەو عەلی شێر موردەم، کە لە ٧ی ئازاری ٢٠١٨ گیانی لەدەستدا، ئاماژەی بەوەکرد کە دەبێت بە ڕۆحی بەرخۆدانییەوە بەرگری لە پاکڕەوەکانی دەکات و دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، وتیشی: منداڵەکەم لە دژی هێرشەکانی داگیرکاریی تورکیا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون لە ناوچەی ڕاجۆ، دوای ٥٨ ڕۆژ لە بەرخۆدان لە عەفرین کۆچمان کرد و هاتینە شەهبا، لێرە دریژە بە بەرخۆدانی خۆمان دەدەین، شەهیدبوونی کوڕەکەم ڕاگەیەندرا و مەراسیمێکی شکۆدار و جەماوەری بۆ کوڕەکەم بەڕێوەچوو، بەداخەوە تەرمی کوڕەکەمم نەبینی و ئەویش جێگەی ئازار و خەمە، تەنیا ویستم بە دەستەکانم تەرمی کوڕەکەم بەخاک بسپێرم، بەڵام بەهۆی داگیرکارییەکانی تورکیاوە ئەوە لە دڵمدا مایەوە، ئێمە بەشداریمان لە بەرخۆدان کرد و پشتگیری منداڵەکانمانمان کرد، ئێمە شوێنپێی پاکڕەوەکانمان دەکەوین و بەرخۆدانی ئێمە لە شەهبا ئەوە پیشان دەدات، ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرخۆدانی خۆمان و خەونی ڕۆڵەکانمان بەدی دەهێنین.

 

بۆ ڕزگارکردنی عەفرین ئامادەین

فەوزیە حسۆ، دایکی پاکڕەو خابوور بلبلێ، کە لە ١ی ئازاری ٢٠١٨ لە ناوچەی جندرێس گیانی لەدەستدا، وتی: دەوڵەتی تورک شەڕێکی دڕندانەی لە دژی خەڵکی عەفرین ئەنجامدا و ئێمە هەوڵماندا خاکەکەمان لە داگیرکاری بپارێزین، شەڕڤانەکانمان تا دلۆپێک خوێن لە گیانیاندا بوو هەرگیز نەگەڕانەوە دواوە، لە هێرشەکاندا، پاکڕەوەکانمان ماڵئاواییان کرد، دڵم دەسوتێت، بەڵام منیش زۆر شانازی بە شەهیدبوونی کوڕەکەمەوە دەکەم، من ئامادەم قورسترین باج بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەم بدەم.

 

"منداڵەکانمان گەل و خاکەکەیان دەپاراست"

دایکی پاکڕەو تێکۆشەر عەفرین، کە لە قۆناغی دووەمی بەرخۆدانی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا گیانی لەدەستدا، وتی: ڕۆیشتنمان لە عەفرین بووەتە برینێک لە دڵماندا، بۆ ئەوەی عەفرین لە دەستی داگیرکەر ڕزگار بکەین، لە شەهبا قۆناغی دووەممان بۆ بەردەوامیی بەرخۆدانی دەستپێکردووە، کوڕەکەم لەم بەرخۆدانەدا بەشدار بوو و گەلەکەی لە هێرشی داگیرکاری پاراست تا گەیشتە ئاستی شەهیدبوون، شەهیدبوون بەهایەکی پیرۆزە و هەموو کەسێک ناتوانێت ئەم بەهایە بەدەستبهێنێت، ئێمە دایکانی پاکڕەو شوێن پێی منداڵەکانمان دەبین و ئامانجەکانیان بۆ وڵاتێکی ئازاد بەدەستدێنین.