بەهۆی ڕێگرییەکانی شام لەسەر شەهبا نەخۆشیی زیادیکردووە

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی عەفرین- شەهبا گەمارۆکانی حکومەتی شامی لەسەر شەهبا هەڵسەنگاند و ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمە بووەتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەکان.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر هەرێمی عەفرین لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە بەرخۆدانی بێوێنەی خەڵکی هەرێمەکە بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ، هەموو جۆرە تەکنیکێکی دەوڵەتی تورک، چەکی کیمیایی لە هەرێمەکە و کۆمەڵکوژییەکان بەکارهێنرا، گەل بە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بەرخۆدانیان کرد، دوای بەرخۆدانی ٥٨ ڕۆژە، ١٨ی ئازار دەوڵەتی تورک شاری عەفرینی داگیرکرد و خەڵکی ناچار کرد کۆچ بکەن بۆ شەهبا، ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی شام گەمارۆیەکی بەسەر شەهبادا سەپاندووە، کە زۆربەی کۆچبەرانی عەفرین تێیدا دەژین، هەروەها گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی حەلەب، کە زۆربەی کوردەکانی تێدا دەژین، حکومەتی شام ڕێگە نادات پێویستییەکانی وەک دەرمان و سووتەمەنی بۆ گەرمکردن بەکاربهێنرێت و پێویستی ژیانیش بچێتە ناو هەرێمەوە.

 

بەهۆی گەمارۆکانی حکومەتی شام بۆ سەر هەرێم و هەروەها نەبوونی دەرمان، نەخۆشییە وەرزییەکان لە ناوچەکەدا ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

 

ئامانجەکە ئاستەنگکردنی دۆخی پەنابەرانە

دەربارەی ڕەوشی تەندروستی و زیانەکانی گەمارۆ، عالیە محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی عەفرین-شەهبا،  سەدان هەزار کۆچبەری عەفرینی کانتۆنی شەهبا لە دۆخێکی سەختی پەنابەریدا لەناو گۆمارۆدا دەژین، وتیشی: " ماوەی زیاتر لە سێ مانگە حکومەتی شام گەمارۆکانی زیاتر کردووە و خۆراک و سووتەمەنی و دەرمان قەدەغە دەکات و پێدەچێت ئامانج لێی ئاستەنگکردنی ژیانی کۆچبەران بێت".

 

گەمارۆکانی سەر بواری تەندروستی و دەرئەنجامەکانی

عالیە محەمەد کاریگەریی گەمارۆکانی سەر خەڵکی هەڵسەنگاند و وتی: گەمارۆی سەر خەڵک و تەندروستی هەرێم قورسە و هەموو کارە خزمەتگوزارییەکان و ئامێرەکانی وەک موەلیدە کارەباییەکان بەهۆی گەمارۆ و نەبوونی سوتەمەنیەوە وەستاون، ئەوەشی خستەڕوو کەکێشەی زۆر هەیە لەگەڵ پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان لەبواری هاتوچۆو و کاردا.

 

عالیە محەمەد لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "خەڵکی شەهبا لە هەلومەرجێکی سەختدا دەژین، گەمارۆی حکومەتی شام لە ڕووی ئابوورییەوە تەنیا نەبوو، هەروەها کاریگەری لەسەر تەندروستی هەبوو، ڕێگریی لە هاتنی دۆخی فریاگوزاری بۆ حەلەب کرد سەرەڕای دەرمان و پێداویستیەکانی تر ناچنە ناو هەرێمەوە، گەمارۆکە بووە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە نێوان کۆچبەرانی عەفرین لە کەمپەکاندا، نەخۆشییەکە بە شێوەیەکی ترسناک بڵاوبووەتەوە، وەک نەخۆشیەکانی وەرزی لەگەڵ منداڵ و بەساڵاچووان و ئەنفلۆنزای توند و تا بەهۆی سەرما بەرزەکان و نەبوونی هەلی گەرمکردنەوە و ماددی و حاڵەتەکانی تر".

 

کاریگەری گەمارۆ لەسەر نەخۆشییە درێژخایەنەکان

عالیە محەمەد دەربارەی ئەو نەخۆشانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و هەمیشە پێویستیان بە دەرمان و چارەسەر و چاودێری تەندروستیی هەیە وتی: ئەم گەمارۆیە بووە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵ لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب بەهۆی سەرمایەکی زۆر و نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکییەوە، لە چادردا نەخۆشییەکە زۆر باوە چونکە لە لای یەکترن و تێکەڵن.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا، عالیە محەمەد، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی عەفرین داوای لە ڕێکخراوە مرۆیی و تەندروستی و یاساییەکان کرد، کە سنوورێک بۆ سیاسەتەکانی حکومەتی شام دژ بە پەنابەران لە شەهبا دابنێن.