هاجەر کەمال: پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان لە شەڕدا ئاگادار بکرێنەوە
هجەر کەمال، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان دووپاتیکردەوە کە بارودۆخی جەنگ کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە و مافە مرۆییەکانیان پێشێل دەکات، بەڵام ژنان ئەوانەن کە زۆرترین زیانیان پێدەگات، پێویستە ژنان لە ڕۆڵی خۆیان ئاگادار بکرێنەوە.
ئەسما فەتحی
قاهیرە- ژنان لە شەڕەکانی غەززە، لوبنان یان سووریادا بە ئازارێکی زۆردا تێدەپەڕن، هەمیشە پێویستی بە کردەوەی بەکۆمەڵ کاریگەر هەیە، باس لە ئایندەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم بارودۆخەی ئێستادا زۆرە، بەتایبەت دوای ئەوەی ناوچەی جەنگ فراوانتر بوو و ڕۆژ بە ڕۆژ لە دەوڵەتێکەوە بۆ دەوڵەتێکی تر گواستررایەوە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناچار بکرێت کە هەنگاو بنێت، زۆر پرسیار هەیە کە پەیوەندی بە بیرۆکەکانەوە هەیە سەبارەت بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و هتد.
"ژنان لە شەڕەکاندا زۆرترین ئازار دەچێژن"
هاجەر کەمال ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی ژنان ڕایگەیاند، شەڕەکان کاریگەرییان لەسەر هەموو لایەک هەیە و مافی مرۆڤ پێشێل دەکرێت، ئەوانەی زۆرترین ئازار دەچێژن ژنانن، چونکە زۆر بارگرانی دارایی و دەروونی و هتد لەسەر شانیانە، هەندێک لە ژنان لە دۆخێکی سەختدا دەژین، بەتایبەت ئەگەر دووگیان بن، یان دایکی منداڵی تەمەن جیاواز بن، چونکە هەموو بەرپرسیارێتییەکان بۆ ئەوان پێویستن و لەو کاتانەدا بچوکترین پێداویستییەکانیان بەردەست نییە، لە لایەکی ترەوە شەڕ واقیعێکی سەختە بۆ ژنان، دۆزینەوەی پێداویستییەکانی ڕۆژانە و بەدەستهێنانی چاودێری تەندروستی، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری و ئامێرە پزیشکییەکان، بۆ ژنان زۆر گرنگە، دابینکردنی ئاو و هتد پرسێکی جیاوازە.
"هیوادارین ژنان لە سووریا ئەوەی شایەنیانە بەدەستی بهێنن"
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هاوسەنگی تا ڕادەیەکی زۆر گۆڕانی بەسەردا هات، ئەمەش بە شێوەیەکی ئاسایی کاریگەری لەسەر ژنانی ناوچەکە هەبووە، وتی: ئەوەی ئێستا سووریا پێیدا تێدەپەڕێت، پێشتر لە میسر دوای شۆڕش ڕوویداوە، ئەمە دۆخێکە کە ژن ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر دەبێتەوە، ژنان لە ناوخۆی سووریا بە ئازارێکی زۆردا تێپەڕیون، زۆرن ئەو ژنانەی بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەرامبەر هەموو بارودۆخێک وەستاونەتەوە و تەنانەت سەرکەوتوو بوون، دۆخەکە بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت تا ئارام دەبێتەوە، وەک چۆن لە میسر ململانێ هەبووە، ژنان لەو سەردەمەدا بە دۆخێکی سەختی ئابووریدا تێپەڕین و ساڵانێک سەقامگیری نەبوو، بەرپرسیارێتی خێزانەکانیان لە ئەستۆ گرت، لەگەڵ ئارامبوونەوەی دۆخەکە، شتەکان گەڕانەوە بۆ هەمان بارودۆخی پێشوو. هیوادارم ژنان لە سووریا ئەوەی شایەنیانە بەدەستی بهێنن، چونکە ساڵانی زۆر سەختیان تێپەڕاندووە.
"کاریگەرییەکانی شەڕ هیچ سنوورێک ناناسن"
هاجەر کەمال ڕایگەیاند، دۆخی شەڕ تەنها کاریگەری لەسەر خەڵکی وڵاتانی شەڕکەر نییە و وتی: لەگەڵ ئەوەشدا فراوانتر دەبێت و کاریگەری لەسەر وڵاتانی دراوسێش هەیە، دۆخی ئابووری بە گشتی زیانێکی زۆری بەردەکەوێت، گرنگە بیر لە ڕێگاچارە بکرێتەوە بۆ سنووردارکردنی کاریگەریی ئەم قەیرانانە، درێژیی شەڕەکە ڕاستییەکانی زۆر قورس کرد، ڕۆژێک بە بێ زیان تێناپەڕێت، بەهۆی ئەوەوە بۆ تەندروستی هەموو وڵاتان لە ڕوانگەی دەروونی و سیاسی و ئابوورییەوە داوای ئاگربەست گرنگە.
"ژن ڕۆڵی گەورە و کارا لە خێزان و کۆمەڵگادا دەگێڕێت"
هاجەر کەمال جەختی لە ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگە و خێزاندا کردەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژن ڕۆڵێکی بەهێز و کارا دەبینێت، بەتایبەتی ئەگەر ڕاستی ناوخۆیی بەدیبهێنرێت،ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بەرخۆدانی ژنان بەهایەکی ڕاستەقینەی هەبێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئازاردان یان شەڕ، یان فشارە ناوخۆیی، کۆمەڵایەتی، ئابووری یان سیاسییە ناوخۆییەکان، هۆشیاری ژنان گرنگە، ژن دایک و هاوژین و کچە کە ڕۆڵی سەرەکی لە خێزان و ژینگەی گشتیدا دەگێڕێت، بەرخۆدان ڕزگاری ڕاستەقینەیە.
"ڕۆڵی دامودەزگاکانی ژنان لە پاڵپشتیدایە"
هاجەر کەمال ئاماژەی بەوەدا کە ڕێکخراوەکانی ژنان بە زۆر لایەندا تێدەپەڕن و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تەنانەت ئەو دۆسیانەی لەسەریان هەیە کاردەکەن، بەلام زۆر پرس هەن تا ئێستا باسیان لەسەر نەکراوەو چاوەڕێی کارکردنن لەسەر ئەمە، بەهۆی گۆڕان و پاراستنی ژنانەوەیە، شەڕەکان واقیعێکی ئاڵۆزتریان سەپاندووە و لە ئەنجامدا بەرپرسیارێتییەکی ناوخۆیی هەیە کە کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەستۆ دەگرێت، بە تایبەت کە ڕۆڵی ژنان لە دروستکردنی دۆخی دیالۆگی ناوخۆیی سەبارەت بە پرسە نوێیەکان لە بەرەی نێودەوڵەتیدا هەیە، قسەکردن لەسەر شەڕ و کاریگەرییەکانی یەکێکە لەو پرسە سەرەکیانەی کە ڕێکخراوەکانی ژنان باس لە ئەنجامەکانی دەکەن.
"جیهان لە ژێر کاریگەری شەڕەکاندا دەمێنێتەوە"
هاجەر کەمال ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی لە دەوڵەتەکاندا ڕوودەدات بەهۆی پێشێلکاری و شەڕەوەیە، ئەو بابەتەی کاری هەرەوەزی دەوێت و وتی: هەموو دەوڵەتان لە مەترسیدان، بۆیە دەبێت چارەسەرەکان بخرێنە شوێنی خۆیان، ڕاستی ناوخۆیی لە سووریا زۆر قەیراناوییە، شەڕێکی سەخت هەیە و پێویستی بە دەستوەردانی نێودەوڵەتی هەیە، هۆشیاری گشتی زۆر گرنگە، بەتایبەت لەم بارودۆخەی ئێستادا، لەم بابەتانەدا ژنان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن، هەر بۆیە پێویستە پەیامێکی ئاگادارکردنەوەیان پێبدرێت بۆ ئەوەی ڕۆڵی گرنگیان بناسن.