ژنانی سوەیدا: قۆناغی داهاتوو چارەنووسسازە و دەبێت هەموو پێکهاتەکان یەکسان بن
ژنانی شاری سوەیدای سووریا جەختیان لەسەر پێویستیی پابەندبوون بە گەلی سووریا بە هەموو پێکهاتەکانەوە لە قۆناغی داهاتوودا کردەوە کە جیاکاری لە نێوان ڕەگەزەکاندا نەکەن و یەکسانی و دیموکراسی بەرقەراربکەن.
سوەیدا
دوای ١٤ ساڵ ئازار، و زیاتر لە ساڵ و ٦ مانگ لە سازدانی ناڕەزایەتی جەماوەری لە گۆڕەپانی ناوەندی شاری سوەیدا کە ناوی مەیدانی کەرەمە بوو، داوای ڕووخاندنی ڕژێم و چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانی، خەڵک لە شارەکە ئاهەنگیان گێڕا بە بۆنەی جێبەجێکردنی یەکەم داواکارییەکانیان.
دوێنێ ١٣ی کانوونی یەکەم، هەزاران کەس بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی ڕووخانی ڕژێم، ڕوویان لە ناوەندی مەیدانی کەرەمە لە شاری سوەیدای سووریا کردو دروشمیان دەوتەوە کە داوای یەکگرتوویی نێوان هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتەیان دەکرد.
ئەمەل عەزام، کە بەشداریی کرد باسی لەوەکرد، سووریا لە گۆڕەپانێکدایە، قۆناغی داهاتووش زۆر هەستیارە و پێویستی بە سەقامگیری و کاراکردنی بنکەیەکی تۆکمەی یەکڕیزی نەتەوەیی هەیە، جگە لە زامنکردنی هەموو مافەکانی هاووڵاتیانی هەموو پێکهاتەکان، بەدەر لە ئاواتەخوازی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و ئاوەدانکردنەوەی وڵات، و چاوەڕوانی حکومەتی نوێ بۆ پێدانی ماف بە گەل، دوای چەندین ساڵ لە شەڕ، داوای بەشداریکردنی هەموو پێکهاتەکانی لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا کرد بۆ ئەوەی هەمووان بتوانن بە ئارامی بژین.
مەیسون ڕەزوان داوای بەهێزکردنی دەستور و بەدیهێنانی یەکسانی لە نێوان ژن و پیاو لە هەموو بوارەکاندا کرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ژنان زۆرترین باجی ئەو شەڕەیان داوە کە وڵاتەکە شاهیدی بووە وتی:هیوادارین یەکسانی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی سووریادا هەبێت، بۆ ئەوەی حکومەتی نوێ دادپەروەری بەدەستبهێنێت و هاووڵاتیان پەراوێز نەخرێن، پێویستە دەستی یەکبگرین بۆ بونیادنانی دوای ئەو وێرانکارییەی دەسەڵاتی پێشوو بەجێی هێشتووە.
هەدوا حەرب وتی: ئەم قۆناغە پێویستی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانە بۆ بڕیاردانی چارەنووسساز سەبارەت بە دامودەزگاکانی دەوڵەت، دیارترینیان سوپا، کە هەروا یەکێکە لەو هۆکارانەی کاریگەرە لەسەر ئایندەی وڵات و پێویستی پاراستنی و داڕشتنەوەی بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە خزمەتکردنی وڵاتدا، هیوادارین ئاشتی زاڵ بێت هەموو سووریا و هیوادارین حکومەتی نوێ مافەکان بە هاوڵاتیان ببەخشێت و دادپەروەری و یەکسانی لە نێوان هەموو پێکهاتەکاندا بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەنووس هند عارمون هیوای خواست لە قۆناغی داهاتوودا ماف و ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن و وتی: هیوادارین سەرکەوتنەکانمان بە بەدەستهێنانی ئازادیی تەواومان و هاوڵاتییەکی چالاک بوون کە مافی خۆمانە، تەواو بێت، هیوادارین هەموو پێکهاتەکان یەکبگرن لە سووریای نوێ.