ژنانی کرێکار لە ئیزمیر ڕێپێوانیان کرد
ژنانی کرێکار کە لە شارەوانیی بۆرنۆڤا کار دەکەن، چالاکی "پارەی یەکسان بۆ کاری یەکسان و کاری سەلامەت، داهاتوویەکی سەلامەت" یان ڕێکخست.

ژنانی کرێکار کە لە شارەوانیی بۆرنۆڤا کار دەکەن، چالاکی "پارەی یەکسان بۆ کاری یەکسان و کاری سەلامەت، داهاتوویەکی سەلامەت" یان ڕێکخست.
ناوەندی هەواڵ
ژنانی کرێکار کە لە شارەوانیی بۆرنۆڤا کار دەکەن بۆ داواکارییەکانیان کۆبوونەوە، ژنان لەبەردەم قاوەخانەی بویوکپارک چنار کۆبوونەوە و بەدروشمەکانی "بژی هاوخەباتی ژنان"، "کوشتنی ژنان سیاسیە"، "هێزمان یەکێتیمانە"، ڕێپێوانیان کرد بۆ بینای شارەوانیی بۆرنۆڤا.
سەرۆکی لق ئۆزگور گەنچ، کە لەبەردەم بینای شارەوانییەکە لێدوانێکی دا و وتی: "پێکەوە کراوەین بۆ زوڵم و توندوتیژی بەرامبەر ئەوانەی لە کۆنوانسیۆنی ئیستەنبوڵ کشاونەتەوە دژی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئازادی لە ژنان بدەن، کە دەڵێن ئێوە وەک یەک نین،ئێمە کراوەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ستەم و توندوتیژی".
"ژنان بێ هەڵبژاردن نین"
ئۆزگور گەنچ، تیشکی خستە سەر تێکۆشانی دژ بە دەستدرێژی و توندوتیژی لە کارگە و قەزا و گەڕەک و زانکۆکان و وتی: "ئێمە نە تەنیاین و نە بێ هەڵبژاردنین، لە کێڵگەکان و لە شەقامەکان و لە کارگەکان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی و گێچەڵکردن قسە دەکەین و باس لە ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ دەکەین ئێمە باسی ئەوە دەکەین کە چۆن لە دژی هەژاری کۆببینەوە".