ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێشەنگەکانی شۆڕشی ئازادین
ژیان حوسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار دەڵێت: دەستکەوتەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ ژنانی سووریا هاوبەش دەکەن و پێکەوە سووریایەکی دیموکراتیکی ناوەندی بونیاد دەنێین.

زەینەب عیسا
قامیشلۆ-لە ماوەی ١٣ ساڵی نائارامی سووریادا، بەتایبەتی لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، ژنانی ڕۆژئاوا بە ئامانجی بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ڕەوشتی و سیاسی شۆڕشیان کرد و لە چوارچێوەی شۆڕشێکدا شۆڕشێکیان بونیاد نا و بوونە نمونەی ئازایەتی و قوربانیدان بۆ هەموو ژنانی جیهان. ئەوان لە دژی مەترسیدارترین تیرۆر لە جیهاندا شەڕیان کرد و بەرگرییان لە خاکەکەیان کرد و بوونی خۆیان سەلماند.
ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە خۆیان بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان چەکدار کرد و هەناسەی ئازادییان هەڵکێشا و پریشکی شۆڕشی ١٩ی تەمووزیان لە دڵیاندا پەروەردە کرد، ئەمڕۆ هەنگاوێکی نوێ لە خەبات بۆ ئازادیی ژنان لە کوردستاندا هەڵدەگرن، ژیان حوسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار سەبارەت بە ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"ژنان وەڵامی تیرۆریان دایەوە و شکستیان پێهێنان"
ژیان حوسێن ڕایگەیاند کە شۆڕشی ڕۆژئاوا خەریکە لە ١٤ ساڵەی خۆی نزیک دەبێتەوە، لە لایەن ژنانەوە پیشەنگایەتی دەکرا، ژنان ئەوانە بوون کە بڕیاریان دا و وەڵامیان دایەوە و هەموو کۆمەڵگەیان ڕێکخست و وتی: وەک دەزانرێت شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، لە ١٤ ساڵ نزیک دەبێتەوە، ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی کۆنگرەی ستار بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێدەکەین، شۆڕشی ١٩ی تەمووز لەلایەن ژنانەوە پێشەنگایەتی کرا و وەڵامی هێزێکی تیرۆریستی دایەوە، شەڕیان کرد و لەناویان برد، ژنانی کورد نەک هەر لە بواری سەربازیدا جێگەی خۆیان گرتەوە و لە هەموو بوارەکاندا بوونە پێشەنگ لە بوارەکانی سیاسی، کولتووری، هونەری، ئابووری و کۆمەڵایەتیدا جێگەی خۆیان گرتەوە، یەکێک لە دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمان ئەوەیە کە ئێمە سیستمی خۆبەڕێوەبەرییمان دامەزراند.
"سیستمی هاوسەرۆکایەتی نموونەیەک بوو بۆ هەموو جیهان"
ژیان حوسەین سەرنجی بۆ سیستمی هاوسەرۆکایەتی ڕاکێشا کە نموونەیەک بوو بۆ هەموو جیهان بە شۆڕشی ڕۆژئاواشەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەمووان سەرسام بوون بەوەی کە چۆن ژن و پیاو کۆبوونەتەوە بۆ بڕیاردان بۆ گەشەپێدان و بونیادنانی وڵاتەکەیان، هەر بۆیەش دەستکەوتی ژنان لە چوارچێوەی ئەم شۆڕشەدا زۆرن.
"با سووریایەکی دیموکراتیک و ناوەندی دروست بکەین"
ژیان حوسەین ئاماژەی بەوەشکرد دەیانەوێت هەموو ژنانی سووریا ڕێکبخەن نەک تەنها ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و لە کۆتاییدا وتی: ئێمە ئەم دەستکەوتانەمان دەوێت کە ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەستیان هێناوە نەک تەنها بۆ ژنانی کورد، ئێمە بۆ هەموو ژنانی سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمانەوێت، بۆ ئەوەش پێویستە ئەم دامەزراوە و ڕێکخراوانەی کە هەموو لقەکانیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراون لەگەڵ ژنان لە سووریا هاوبەش بکرێن و ڕێکبخرێن، بۆ ئەوەش ئامانجمان ئەوەیە کە بانگەوازی هەموو ژنانی سووریا بکەین یەکبگرن و دەستی یەکبگرن و بە دەنگ و ڕەنگەکانمان سووریایەکی دیموکراتیکی ناوەندی بونیاد بنێین. کاتێک ژنان یەکدەگرن هەڵوێستیان دێتە پێشەوە، ئەوکاتەی ئێمە یەکبین، سووریای دیموکراتیکی ناوەندی لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا بە پێشەنگایەتی ژنان جێگەی خۆی دەگرێتەوە، چونکە ئەم سیستمە لەلایەن ژنانەوە نووسراوە و لەلایەن ژنانەوە مسۆگەر دەکرێت.